کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
بابه‌تی گه‌یشتوو

ترامپ،” شه‌ڕی گاڵتەجاری” و نیگه‌رانی له‌ داهاتووی ڕۆژئاوا

ن : حەسەنرەحمانپەناه

وەرگێر لە فارسیەوە بۆ کوردی : ئیسماعیل كاكهرهش

بهپێی ڕاپۆرتهبڵاوكراوهكان، دوای پهیوهندیی تهلهفونی شهوی دووشهممهی دۆناڵد ترامپ سهرۆك كۆماری ئهمریكا، لهگهڵ ڕهجهب تهیب ئهردۆغان سهرۆك كۆماری توركییه، لهكاتژمێر ٥ی سهرلهبهیانیی ڕۆژی دووشهممه٧ی ئۆكتۆبری ٢٠١٩هوه، هێزهنیزامیهكانی ئهمریكا لهسنووری توركیهو سووریهلهدهورووبهری دوو شاریگرێ سپی و سهری كانیپاشهكشهیان كردووه‌. ئهم پاشهكشهیهنیگهرانیی زۆری دانیشتووانی ناوچهسنووریهكانی لهئاست هێرشی بهم زووانهی ئهرتهشی فاشیستی توركییهبۆسهر ئهو ناوچهیهو مهترسیی كوشتاری خهڵكی بێدفاع و ئاوارهبوونی سەدان ههزار كهسی لێكهوتووهتهوه‌. ئهم ههوڵهی ترامپ و تویتهنامرۆڤانهكهی نیسبهت بهپتر له٦ ساڵ شهڕی بوێرانهی خهڵك و خهباتی فیداكارانهی ڕۆژئاوا لهبهرامبهر ڕهوتی دژهمرۆیی و وهحشیی داعش و پشتیوانهكهی واتهدهوڵهتی توركییهو سهرۆك كۆمارهنیۆفاشیستهكهی ئهردۆغان، بێرێزی  ئاشكرایهبهفیداكاری و قوربانیانی ڕۆژئاوا و، ڕیاكاریهلهشهری دژبهدهوڵهتی ئیسلامی عێراق و شام (داعش). بهپێچهوانهی درۆ و شارلاتانیزمی ترامپ كهلهتویتهكهیدا نووسیی:” كوردهكان وێڕای ئێمهشهڕیان كرد، بهڵام بۆ ئهو كارهقهبارهیهكی گهورهیان لهپارهو كهل و پهلی شهڕ پێدرا. ئهوان چهند دهیهیه‌‌ لهگهڵ توركیهبهشهر دێن، بهڵام كاتی ئهوههاتووهكهلهم شهڕهگاڵتەجاریانەكهقهت كۆتایی نایهو زۆربهشیان قهبیلهیین، بێینهدهر و سهربازهكانمان بنێرینهوهماڵهكانی خۆیان.”  لهڕاستی دا كلیلی شكستی ناوچهیی داعش كهلهموقاومهتی سهرسهختانهی كۆبانیهوهدهستی پێكرد و ناوچهكانی دیكهی سووریهو دواتر عێراقیشی گرتهوهو ئێستاش ترامپ مهداڵی شانازیهكهی لهسهر سینگی خۆی داوه، بهپێچهوانهی عێراق لهشهڕی دژبهداعشدا لهسووریهوەرچرخا کە تهنانهت یهك سهربازی ئهمریكاش لەو شەرە درێژ ماوە نهكوژرا. بهڵكوو لهجیات سهربازانی ئهمریكا و هاوپهیمانانی، پتر له١١ ههزار كهس لهخهباتكارانی دژبهدهوڵهتی ئیسلامی گیانیان بهختكرد، بهم حاڵهوهترامپ بهو پهڕی بێشهرمیهوهئهم خهبات و فیداكاریهبه‌ “گاڵتهجاڕیناو لێدهبات. بهپێچهوانهی ئیدعای پووچی ترامپ، خهباتكارانی ڕۆژئاوا نهك ههركوردهكانبهلكوو پێکهاتەیەک بوون لهههموو دانیشتووانی ناوچهكهبهبێ لهبهرچاو گرتنی نهتهوه، نهژاد، ئایین و ڕهگهز و هەر ئەم تایبەتمەندیەیش خاڵی بەهێزیان بوو. ئهوان شهڕوانانێك بوون كهلهدهیان وڵاتهوههاتبوون، ئهویش نهك بۆ ئامانج و بهرژهوهندیقهبیله‌”یی بهڵكوو بۆ خزمهت بهههموو مرۆڤایهتی شهڕیان كرد و مهبهستیان هیچ شتێك نهبوو بێجگهلهدیفاع لهدهسكهوتهئینسانیهكانی ڕۆژئاوا كهبریتی بوون لهمافهدیمۆكراتیكهئینسانیهكان لهوانهیەکسانی ژن و پیاو، ئازادی ئایینی بوون یان نهبوون، ڕێگری لهشهڕی عهشیرهیی و قهبیلهیی، ئیدارهی دیمۆكراتیكی ناوچهكهو بهرئهنگاربوونهوهلهگهڵ دواكهوتووترین هێزی فاشیستی ئیسلامی لهناوچهكهو تێكشكاندنیان و دهیان دهستكهوتی دیكه‌. بهڵام ئێستا ترامپ، بازرگانی خوێن، بهو پهڕی بێشهرمیهوهحاشا لهههموو ئهمانهدهكات و بهگاڵتهی دهگرێ. سهرهڕای ههر ڕهخنهیهك كهلهخهباتكارانی ڕۆژئاوا ههمانبێت(كهههمانه‌) بهڵام پێكهێنان و ڕێكخستنی كانتۆنهدیمۆكراتیكهكان بهپشتبهستن بههێزی خۆبهڕێوهبهری خهڵك، لهزومرهی دهستكهوتهبهنرخهكانیان بووو لهگهڵ پشتیوانی بیرۆڕای گشتیی و مرۆڤ دۆستانهی جیهانی بهرهوڕوو بۆوه‌. ڕۆژئاوا دهستهكهوت گهلێكی گهورهی ئینسانی  بهدهست هێنا كهتا ئێستا ناوچهی قهیراناویی ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست بهو پانتا و بهریناییهكۆمهڵایهتیه،نموونهی وای بهخۆوهنهبینیوه‌.

لهشكر كێشیی توركییهلهڕابردوودا (واتهداگیر كردنی عهفرین لهساڵی ٢٠١٨دا) و بهوتهی ئهردۆغان لهكاتژمێر و ڕۆژانی داهاتووشدا، بهردهوام گڵۆپی سهوزی ئهمریكای بۆ داگیرسێندراوە ، هۆكار و هاندهری سهرهكیی ئهردۆغانی فاشیستهبووهبۆ لهناوبردنی ئهزموونی دیمۆكراتیك و ئینسانیی ڕۆژئاوا و هێنانهمهیدانی ئایین و ناسیۆنالیسمی تورك لهبهرهنگاربوونهوهلهگهڵ ڕهقیبهكانی لهناو حیزب  و دهوڵهت و كۆمهڵگادا‌. جگهلهم هۆكاره، شكستی سیاسهتی سهركوتگهرانهو فاشیستیی ئهردۆغان و شكستی حیزبهكهی واته‌ “ئاك پارتیلهناوهوهی توركییهو لهئاست ناوچهیی دا، لههۆكارهكانی دیكهی فهرمانی هێرشیسۆڵتانی نیۆ عۆسمانیبۆ سهر ناوچهكانی ژێر كۆنترۆڵ و نفووزی هێزهكانیسووریهی دێمۆكراتیكو قهرهبووی ئهو شكستانهبهپشت بهستن بههێزی نیزامییه.

گۆڕینی پێكهاتهی دێمۆگرافی ناوچهیی(كارێك كهسهدام حسێن بهپڕۆژهی ئهنفال لهساڵی ١٩٨٨دا لهکوردستان ئهنجامی دا)، بهقووڵایی ٣٠ كیلۆمیتر لهناوچهكانی ڕۆژئاوا و جێگیر كردنی ٢ ملیۆن پهنابهری سووری كهئێستا لهتوركییهدان، لهخهون و خهیاڵهئاشكراكانی ئهردۆغانهبۆ كوشتن و كۆچیزۆرهملی بهدانیشتووانی خۆجهیی ئهو ناوچانهیه‌.

لهڕاستیدا، ئهم سیاسهت و ئامانجانه، هیچ پهیوهندیهكیان بهئهمنیهتی توركیهوهنیهو لهبناغهڕا بۆ نائهمن كردنی ڕۆژاوایهو چاوی تهماع بڕینهلهخاكی سووریهو ئیدعایمێژووییسهروهریی توركیهیهبهسهر ئهم وڵاتهدا لهسهردهمی ئیمپراتووری عوسمانیهوه‌. بهڵام سیاسهتیلهپشتهوهخهنجهر لێدانیترامپ له‌ “دۆستان و هاوپهیمانانی، لهلایهكهوهدهرخهری بێ ئهخلاقیی ئهم كهسه‌ “بیزینێس مهنهیه  كهئهوهش خۆی بهشێكهلهسیاسهتهناسراوهكانی ئهمریكا لهدرێژهی مێژووی دهخاڵهتی ئیمپریالیستی ئهم هێزهجیهانیهلهناكۆكیهنێونهتهوییهكاندا و لهلایهكی دیكهشهوهبێ پایهبوونی سیاسهتی خۆشباوهڕی بهم هێزهئیمپریالیستیهی، بۆ سهدەمین جار بۆ خۆشباوهڕان وهدهرخست. بهدرێژایی مێژوو، دهخاڵهتی ئهمریكا لهڕووداوهكانی جیهانی دا، چ بهپشت بهستن بههێزی نیزامی یان دیپلۆماسی، هیچ بزووتنهوهیهكی شۆڕشگێڕانهو ئازادیخوازانهی بهسهركهوتن نهگهیاندووهو بهڵكوو بهپێچهوانهوه، دهخاڵهتی دهوڵهتهئیمپریالیستیهكان، بهتایبهت ئهمریكا و بریتانیا لهم بزووتنهوانهدا بۆتههۆی شكست هێنانیان. دهسهڵاتدارانی دهوڵهتی ئهمریكا لهسهردهم و وڵاتهجۆراوجۆرهكاندا، نزیكترین دۆستان و هاوپهیمانانی خۆیان فیدای بهرژهوهندی ئابووری و سیاسی و نیزامی خۆیان كردووه‌. نموونهبهرچاوهكانی ئهو هاوپهیمانیهستراتێژیكانهی ئهمریكامحهممهد ڕهزا شا لهئێران، پهرویز مۆشرف، بێنهزیر بۆتۆ لهپاكستان، فێردینال ماركۆس لهفلیپین، سووهارتۆ لهئهندۆنێزی، مانۆئێل نوریگا لهپاناماو دهیان نموونهی دیكهن. ئهوهیكهبهناوبێ ئهخلاقی ئهمریكا لهههڵسووكهوت لهگهڵ دۆستان و هاوپهیمانانی باس دهكرێ، لهڕاستیدا بناغهی ئهخلاقی ئهم زلهێزهیهو لهوهش زیاتر نابێ چاوهڕوانی لێ بكرێت.

لهئێستادا، بۆ جارێكی دیكهڕۆژئاوا كهوتووهتهبهردهم تاقی كردنهوهی مێژووییخۆڕاگری یان تهسلیم بوون“. نیگهرانی لهداهاتووی ئهم ناوچهیهلهگهڵبڕیاری ئهحمهقانهو دژهمرۆیی و قازانج خوازانهی ترامپ و ههڕهشهی ڕۆژانهی دهسهڵاتی فاشیستی توركییهبووهتهئهمرێكی واقعی و رۆژڤ. لهماوهی ساڵانی ڕابردوودا و بهتایبهت ئهزموونی خۆڕاگریكۆبانینیشانی دا كهمۆقاومهت و فیداكاری بهپشت بهستن بههێزی كۆمهڵایهتی، دهتوانێ دڕندانهترین هێز (داعش) و پشتیوانی سهرهكیی ئەو تاقمە ، واتهدهوڵهتی توركیهو حیزبی دهسهڵاتداریئاك پارتیناچار بهشكست و پاشهكشهبكات.  ڕۆژئاوا نیشانی دا كهخۆڕاگری سهربهرزانهمومكینهو لهمێژوودا دهمێنێتهوه‌. هێزی پشتیوانی خۆڕاگری لهئاست جیهانیدا،  هێزێكی گهورهو بهرین و ئازادیخواز و عهداڵهتخوازهبهڵام لێكبڵاوهو بهبێ ڕێبهر و سیاسهت و ستراتێژێهكی ڕوون و چپ و سۆسیالیستیه‌. ئهم جارهشیان پێویستهبهدهسهڵاتدارانی نهزان، بهرژهوهندخواز، پارێزهرانی سهرسهختی نهژادپهرستی و زێدهخوازی سهرمایهی جیهانی لهوانهئهردۆغانی فاشیست و ترامپی نهژادپهرست كهخۆی به‌ “زیرهكناودێر دەکات، نیشان بدرێت كهدهستكهوتهكانی تا ئێستای مرۆڤ،  بهرههمی خهبات، خۆڕاگری و فیداكاری و ڕانهوهستانی ژنان و پیاوانی بەرەی  چهپی كۆمهڵگایهكهبهشوێن وهدی هێنانی جیهانیهكهوهن، لهسهرووی ههموو ئاوات و ئامانجهدژهمرۆییهكانی ئهوان. بۆ جارێكی دیكهلهشهقام و مهیدانهكانی شار لهگۆشهو كهناری جیهان، بهتایبهت ئۆرووپا، ئهمریكا و ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست، دهكرێ و دهبێ ببێتهسەر شەقام و خۆڕاگری لهبهرامبهر فاشیسمی ئهردۆغان و جهنایهتكارانی لاینگرئ ئهو بکەین و لههێرش بردنەسهر ڕۆژئاوا و ئاوارهكردنی سەدان هەزار خهڵكی ستهملێكراوی ئهم ناوچهیهراوەستین. ڕۆژئاوا لهماوهی چهند ساڵی ڕابردوودا دهستكهوتێكی بهنرخ بووه‌. پێویستهپشتیوانی لێبكرێت و نابێ لهبهرامبهر هێرشی وهحشیانهی فاشیسمی ئهردۆغاندا، تهنیا بمێنێتهوه‌. بێ گومان جهماوهری خهباتكار و یهكگرتوو و خۆڕاگر سهركهوتوو دهبن. پێویستهو دهكرێ لهم سهركهوتنهدا بهشدار و چالاك بین.

دووشهممه٧ی ئۆكتۆبری ٢٠١٩

بابەتی پەیوەندیدار

ئێران بۆ ھێرش دەکاتە سەر ھەولێر؟

د.شێرکۆ کرمانج

شەرە جنێوی هیتلەرەکان، پەیوەندی بە مافی ستم لێکراوانەوە نییە ؟!

-

جارێکی دیکە دەستی چەپەڵی تیرۆری کۆماری ئیسلامی له هەرێمی کوردستان !؟

-

‏تێبینیەک له سەر هەڵوێست گرتن بەرامبەڕ شەڕی‎ ئیسڕائیل و حەماس

-

خەڵاتی مافی مرۆڤی ئورووپا بۆ ژینا سەرکەوتنێکی دیکە بۆ شۆڕشی ژن؛ ژیان؛ ئازادی

-

سەبارەت بە شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس بەقەڵەمی هاوڕێ ئیبراهیم عەلیزادە

-