کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
بابه‌تی گه‌یشتوو

“بەیان”

 

یادەکەت بەرۆکی بە خەیاڵ گرت و
پەچەی بەسەر ئاورینگی گوڵ وەلادا
لە خەیاڵما
ئەستێرەکەی ملی بەیان بوو
لە ئاسمانی چەوساواندا،
شۆڕشگێڕی سووری سەربەرز
بەیان..!
دانە دانەی وشەکانت دەریایەک بوون
پڕ لە ماسی سووری خۆشەویستی،
چاوەکانت!
دوو مەلی سەر دارتەلێک بوون
سروودی ژینیان بە ناوی ژن دەخوێندەوە.

لە خەیاڵما
پێکەنینت پاپۆڕێک بوون
بەسەر خوڕەی ڕوبارێکا بە هیواوە.
ئازیزی من، بەیان
دەستەکانت ڕێگایەک بوون
پەنجەکانت ئاسۆیەک بوون
لەسەر شەقام
سوور دەدرەوشانەوە،
لە هەرکوێیەکم دەڕوانی
ڕوخساری تۆ بوون ڕێبەرانی،
چەکی تۆ بوو ببو بە بەرد
بۆ سەر سەری دوژمنەکانی
ببو بە گڕ
بۆ گیانی نەیارەکانی.
بەڵام
هزر و زەینی ڕێبەرانەت
ئامانج و ئاسۆی ڕووناکت
وەک بریسکە
ئاسمانی بیری لاوانی دەتەنی
وەکوو گوللە
سنگی دوژمنانی هەڵدەدڕی.

بەیان..!
پێیەکانت لە خەیاڵما
دوو درەختی دار بەڕوو بوون
بە قەدپاڵی شاخی بەرزی ئاویەرەوە
بزەکانت،
کانیاوێک بوون هەڵقوڵابوون
لە سەقز و لە مەریوان سەرچاوە بوون.
بەیان، بەیان..!
کە چاوەکانم کردەوە
ناوەکەت ببوو بە ژینا
زوڵفەکەت ببوو بە هێما
ژینا..!
نەک کوردستان لە گشت ئێران
تۆ ببووی بە هەموو ئێمە.

ن: هێمن ئەمانی – فواد
٩-١١-٢٠٢٢ – هۆلەند

ڕوونکردنەوە: بەیان پێشمەرگەی فیداکار و کۆمۆنیستی شۆڕشگێڕی کۆمەڵە و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بوو کە لە پێناو ئازادی و یەکسانی دا گیانی بەخت کرد.

بابەتی پەیوەندیدار

ئێران بۆ ھێرش دەکاتە سەر ھەولێر؟

د.شێرکۆ کرمانج

شەرە جنێوی هیتلەرەکان، پەیوەندی بە مافی ستم لێکراوانەوە نییە ؟!

-

جارێکی دیکە دەستی چەپەڵی تیرۆری کۆماری ئیسلامی له هەرێمی کوردستان !؟

-

‏تێبینیەک له سەر هەڵوێست گرتن بەرامبەڕ شەڕی‎ ئیسڕائیل و حەماس

-

خەڵاتی مافی مرۆڤی ئورووپا بۆ ژینا سەرکەوتنێکی دیکە بۆ شۆڕشی ژن؛ ژیان؛ ئازادی

-

سەبارەت بە شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس بەقەڵەمی هاوڕێ ئیبراهیم عەلیزادە

-