کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
بابه‌تی گه‌یشتوو

بەسیج گیری لە كوردستان

2016-12-19 | ۱۳۹۵-۰۹-۲۹

نشریه پیشره و

 

جم و جۆڵ و مانۆڕەكانی ئەمساڵی سپای پاسداران و دام و دەزگا ئیتلاعاتییەكانی رژیم ئیسلامی لە كوردستان، هەر بە دامەرزاندنی “قەرارگای ئاوەدان كردنەوە”، كە راستی دا قەرارگای تێك دان و كاول كاریە، كوتایی نایەت. هەر لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا دیسانەوە ڕێكخستنی هێزی بەسیج لە كوردستان بە گەرمی هاتۆتە ئاراوە و یەك لە دوای یەكی كاربەدەستانی نیزامی و حكومی كۆماری ئیسلامی لە كوردستان كەوتونەتە خۆ تا بەڵكوو ئەم هێزە لە كوردستان هەرچی بەرفراوانتر ڕێك بخەن. شك لەوەدا نییە كە ئەم هەوڵ وتەقەلایە بۆ بەرەوروو بوونەوە لەگەڵ مەترسی پەرەسەندی ناڕەزایەتی كۆمەڵانی خەلكه، یان بە واتایەكی ترهەمان نیگرانی ئاسایشی ڕژیمه كە لە كوردستان به شێوەی بەردەوام بوونی هەیه. كاتێك لە شوێنێك ئاسایش بەم شێوەیه بووەته جێگای نیگەرانی بۆ دەسەڵاتداران بێگومان هەموو هەوڵێك لە خزمەت دابین كردنی ئەمن و ئاسایش بۆ خاوەنانی دەسەلات دەخرێتە گەڕ. بەم شێوەیه دەبینین كه كاتێك باس له ئەمن و ئاسایش دەكرێت مەبەست ئەمن و ئاسایش بۆ ڕژیمی ئیسلامییە نەك بۆ خەڵكی كوردستان. هیزی “بەسیج” یەكێك لەو ئامرازانەیه كە ڕژیمی ئیسلامی دەیهەوێت به كەڵك وەرگرتن لێی خەڵكی پێ چاوترسێن بكات و تۆی بێ بڕوایی له نێویاندا بچێنێت به شێوەیەك كه كەس متمانە بە پەنا دەستی خۆی نەكات. تەنها كاتێك كه خەڵك ترسان و وازیان لە خەبات بۆ دەستەبەر كردنی مافه ڕەواكانیان هێنا كۆماری ئیسلامی لە كوردستان هەست بە ئەمن و ئاسایش دەكات. هەر بۆیە ئەم ڕژیمه دڕندەیه بەردەوام سەرقاڵی ڕێكخستن و تەیاركردنی هێزه سەركوتگەر و جینایەتكارەكانیەتی. “بەسیج”، كه یەكیك لەم هیزه سەركوتگەرانەی ڕژیمی ئیسلامییه ئەركەكانی كامانەن؟ لە خەلكی كوردستان ڕوونە كه ئەم هێزە لە ڕاستیدا بەشێكە لە هێزە سەركوتگەرەكانی ڕژیم كە بە مەبەستی كار كردن و پێش بردنی سیاسەتەكانی كۆماری ئیسلامی لە شوێنی كار و ژیانی خەلك دامەرزاوە و بە نیازە پەرە بسینێ تا بەر بە هەر چەشنە جموجۆڵێكی ناو خەڵك بگرێت.

بەشێك له ئەندامانی ئەم هیزه لە كوردستان بە شێوەی پیشەیی له خزمەت كۆماری ئیسلامیدان، بەڵام بەشێكیشیان لەگەڵ ئەوەشدا كە ژیانی ئاسایی خویان هەیە، دەبنە ئەندامی بەسیج. هەوڵ دەدرێ كە بارەگای بەسیج لە گەڕەكەكان، لە خوێندگاكان، له ئیدارەكان و له زۆربەی لادێكاندا دابمەرزێت. بە شێواز و بەڵێنی هەمەجۆر، له كەڵك وەرتن له هەژاری و دەست كورتی خەڵكەوە بگره تا هەڕەشەو ترساندن، هەوڵ دەدرێت ژمارەیەكی هەرچی زۆرتر لە خەڵك، بە تایبەت لاوان، ببەنه ڕیزی ئەم هێزەوه.

دیارە ئەم دیاردەیه تازە نییە و ئەم پیلانانەی ڕژیمیش بۆ خەڵكی كوردستان ناسراوە و پتر لە سێ دەهەیه خەڵكی كوردستان بەرەنگاری ئەم پیلانانە بوەتەوه و نەیان هێشتوە هێزی بەسیج لە كوردستان جێ بگرێ و چاوەڕوانی ڕژیمی ئیسلامی بەدی بێت. هەر لەم پێوەندەدا¬ بە وتەی هەواڵنێری “ماف نیوز”، سپای پاسداران بە بەڕێوەبردنی چوار گەڵاڵەی دارێژراو بە مەبەستی ڕاهێنانی نیزامیی منداڵان لە شاركانی كوردستان، بە بەڵێنی بێ ناوەرۆك، هەوڵی هەڵخەڵەتاندنی منداڵان و تازەلاوان دەدات كە ببن بە ئەندامی بەسیج . هەروەها سپای پاسداران لە ژێرناوی ئاوەدان كردنەوەی گوندەكانی كوردستان خەریكی زیادكردنی بنكە ومۆڵگەی تایبەت بە بەسیجە، دەیهەوێت بەم جۆرە زۆربەی خەڵك بكات بە داردەست و لە هاتنە ئارای هەر چەشنە مەترسیێك لە خەڵكی گوندەكان كەڵك وەربگرێت.

ئەوەی پێویستە ئەنجام بدرێت، هەڵمەتێكی هەمەلایەنەیە لەلایەن خەڵكی وشیاری كوردستانەوه دژی ئەم سیاسەتە. خەڵكی كوردستان دەتوانن وەكوو هەمیشە به هەڵوێستی لێ بڕاوانەی خۆیان بۆ جارێكی تر ئەم پیلانەی ڕژیمی ئیسلامی و كاربەدەستانی لە كوردستان پوچەڵ بكەنەوە. پیویسته هەموو كەسێك بزانێت و لێی روون بێت كە مەبەستی ڕژیمی ئیسلامی لە كوردستان، هەروەك لە ماوەی ئەم ٣٧ ساڵەدا نیشانی داوە، نە ئاوەدان كردنەوەی كوردستان بەڵكو بە پیچەوانەوه وێرانكردنییەتی. له ڕاستیدا ئەم ڕژیمه كۆنەپەرسته دەیهەویت كوردستان لە باردوخێكی ناهمواردا بەێڵێتەوە و كۆمەڵانی خەلك له مافەكانییان هەروا بێ بەری بكات. هیچ سیاسەتێكی ڕژیمی ئیسلامی، هەروەك بۆ خویشیان نایشارنەوە، لە كوردستان جێی نەگرتووە و تەنها له رێگای زەبروزەنگەوه و له ژێر ناوی دابین كردنی ئەمن و ئاسایش به سەر خەڵكدا سەپاوه. هەر بۆیه پیلانەكانی بەسیجیش له بەرانبەر وشیاری خەڵكی خەباتكاری كوردستاندا به بێ گومان شكست دێنن و هیچكات ڕژیمی ئیسلامی ناتوانێت لەم ناوچەیەدا هەست به ئەمن و ئاسایش بكات.

بابەتی پەیوەندیدار

دۆخی ئازادی ڕۆژنامەگەری لە کوردستان و بەشێک لە وڵاتانی دنیا لە ئامادەکردنی پەیمان

وتارێکی لنین بە بۆنەی یەکی ئایارەوە کە لە ساڵی ١٩٠٤ دا نووسراوە لە فارسیەوە: هیوا مەجید زادە

-

ڕۆژی یەکی ئەیار، بە ڕیوایەتی” رۆزا لۆکزامبۆرگ” سەرچاوە: ئاڕشیوی دەنگی شۆڕشی ئێران

-

ئێران بۆ ھێرش دەکاتە سەر ھەولێر؟

د.شێرکۆ کرمانج

شەرە جنێوی هیتلەرەکان، پەیوەندی بە مافی ستم لێکراوانەوە نییە ؟!

-

جارێکی دیکە دەستی چەپەڵی تیرۆری کۆماری ئیسلامی له هەرێمی کوردستان !؟

-