کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
بابه‌تی گه‌یشتوو

بەرەو لووتکەی ئاوات!

2017-11-9 | ۱۳۹۶-۰۸-۰۱۷

فەرەیدوون نازری

 

پیداچوونەوه: هاوری حەسەن رەحمان پناه

لەگەل هەڤاڵان، هێزی خەباتکار
پێشەنگی ئازای چینی کرێکار
بؤ دەیان ساله ئازادی دەچڕین
بەرەو لووتکەی بەرز رێگامان دەبڕین
به رۆژ و شەوان دەست له نیو دەستین
له گەل چەساوه پەیمان ئەبەستین
ئەو رێگا ببڕین بێ حەسانەوه
به بێ وازوازی، بێ بادانەوه
به سیاسەت و شەر و هاوکاری
رێکخەێن و بچنین تۆوی بێداری
له شار و له دی، کارخانه و مەزرا
کانه خەڵوز و له جرگەی سپا
به ئاگا بینین خەڵکی کەم خەبەر
با یەکگرتوو بن له حیزب و سەنگەر
له بو رزگاری ئەوانن ستوون
بی ئەوان نابی زاڵم سەرنگوون
خەلکی جەنگاوەر، پێشەنگ و ڕابەر
رێکخەین به قەوەت هێزی جەماوەر
له ژن و له لاو، پیاوی ئازا
به زانست و فەن پێک بێنین سپا
تەفر و توونا کەین هێزی داگیرکەر
سەربەخۆ بژین، نه وەک فەرمانبەر
نەبێ نیازمان به مەلا و مینبەر
به پەیغەمەر و ئیمام و سەروەر
لەگەل کرێکار بڕوین بێ وەچان
شار و دێ بگرین به بێ هەدادان
لەویشەو بڕوین بەرەو ئاسوی ڕوون
له سەر هەر شتێ بکەین چەند و چوون
له نێو دڕک و داڵ، نشێو و فەراز
شەڕ کەین وەکو شێر، وەک هەڵو پەرواز
چاو له لووتکه بی، بەر پێش ببینین،
سرنجی دوڵ بەێن، سەریش هەڵێنین
به بی خۆبینی با بەرزه فڕ بین
پڕ بین له هومێد، ئیراده و تین
به عیلمی مارکسی بکەین پەروەرده
لەشکرێ وریا، نەێاری جەرده
بین به جەنگاوەر، پێاۆ و ژنان
به راۆێژ بیکەێن شەری دۆژمنان
جادەێ پێچاۆپێچ بکۆتین به تاقەت
خەبات کەێن دژی لادان و ئافەت
به چەک و به ئەقڵ، به زانست و فەن،
پۆچەڵ کەێنەۆه نەخشە گەل دۆژمن
ریزیمان خاوێن بێ له زهری بەد فەڕ
هەل پەرستان و خەڵکی بی باۆەڕ
کوتا کەین دەستی چینی چەوسێنەر
ورد و خاش بکەین دەزگای ستەمگەر
با دابمرزێ شووراێ کرێکار
شووراێ گەڕەک و توێژی جووتێار
ژنی رێکخراو با دەۆر ببینێ
پیاومەزنی با قەت نەمێنێ
به هێزی خەبات به گۆڕ و بەتین
بناغەێ بۆکتین، ڕیشەێ دەربێنین
بەم جۆره تێک دەین نەزمی چەوسێنەر
هەموو مروڤێ بکەێن بەختەۆەر
با بێته خزمەت کومەڵ به تێکڕا
ئاو و دارستان، کان و کارگا
رێگا خۆش کەێن بۆ هێزی داهێنەر
پەره بدێن به زانست و هۆنەر
زیندوو کەینەوه باخ و دەشت و دەر
ترێ بدروشێ هەرمێ بێته بەر
کانی هەڵقوڵی، بۆلبول بخوێنێ
سەیره سەما کا، دەنگی هەڵێنێ
گوڵی ڕنگاوڕەنگ دەشت بخەمڵینێ
بای شەماڵ بۆمان بۆنی خۆش بێنێ
بۆنی سووره گوڵ، نێرگز، گەزیزه
دارچین و پوونگه، رێحان و مەرزه
نەهێڵێن ئیتر زاڵم بێتەوه
پیس کا سەر چاوه، کرمۆڵ کا میوه
بن له شەقەی باڵ مەلگەل به شادی
بخۆێنن به دڵ بەستەی ئازادی

بابەتی پەیوەندیدار

دۆخی ئازادی ڕۆژنامەگەری لە کوردستان و بەشێک لە وڵاتانی دنیا لە ئامادەکردنی پەیمان

وتارێکی لنین بە بۆنەی یەکی ئایارەوە کە لە ساڵی ١٩٠٤ دا نووسراوە لە فارسیەوە: هیوا مەجید زادە

-

ڕۆژی یەکی ئەیار، بە ڕیوایەتی” رۆزا لۆکزامبۆرگ” سەرچاوە: ئاڕشیوی دەنگی شۆڕشی ئێران

-

ئێران بۆ ھێرش دەکاتە سەر ھەولێر؟

د.شێرکۆ کرمانج

شەرە جنێوی هیتلەرەکان، پەیوەندی بە مافی ستم لێکراوانەوە نییە ؟!

-

جارێکی دیکە دەستی چەپەڵی تیرۆری کۆماری ئیسلامی له هەرێمی کوردستان !؟

-