کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
بابه‌تی گه‌یشتوو

بەرەو لووتكەی ئاوات!

2017-11-20 | ۱۳۹۶-۰۸-۲۹

فەرەیدوون نازری

پیداچوونەوە: حەسەن ڕەحمانپەنا

 

لەگەل هەڤاڵان، هێزی خەباتكار
پێشەنگی ئازای چینی كرێكار
بۆ دەیان ساله ئازادی دەچڕین
بەرەو لووتكەی بەرز رێگامان دەبڕین
به رۆژ و شەوان دەست له نیو دەستین
لە گەل چەساوە پەیمان ئەبەستین
ئەو رێگا ببڕین بێ حەسانەوە
بە بێ وازوازی، بێ بادانەوە
بە سیاسەت و شەر و هاوكاری
رێكخەێن و بچنین تۆوی بێداری
لە شار و لە دی، كارخانە و مەزرا
كانە خەڵوز و لە جەرگەی سپا
بە ئاگا بینین خەڵكی كەم خەبەر
با یەكگرتوو بن له حیزب و سەنگەر
لە بو رزگاری ئەوانن ستوون
بی ئەوان نابی زاڵم سەرنگوون
خەلكی جەنگاوەر، پێشەنگ و ڕابەر
رێكخەین به قەوەت هێزی جەماوەر
لە ژن و لە لاو، پیاوی ئازا
بە زانست و فەن پێك بێنین سپا
تەفر و توونا كەین هێزی داگیركەر
سەربەخۆ بژین، نه وەك فەرمانبەر
نەبێ نیازمان بە مەلا و مینبەر
بە پەیغەمەر و ئیمام و سەروەر
لەگەل كرێكار بڕوین بێ وەچان
شار و دێ بگرین بە بێ هەدادان
لەویشەو بڕوین بەرەو ئاسوی ڕوون
لە سەر هەر شتێ بكەین چەند و چوون
لە نێو دڕك و داڵ، نشێو و فەراز
شەڕ كەین وەكو شێر، وەك هەڵو پەرواز
چاو لە لووتكە بی، بەر پێش ببینین،
سرنجی دوڵ بەێن، سەریش هەڵێنین
بە بی خۆبینی با بەرزە فڕ بین
پڕ بین لە هومێد، ئیرادە و تین
بە عیلمی ماركسی بكەین پەروەردە
لەشكرێ وریا، نەێاری جەردە
بین بە جەنگاوەر، پێاۆ و ژنان
بە راۆێژ بیكەێن شەری دۆژمنان
جادەێ پێچاۆپێچ بكۆتین بە تاقەت
خەبات كەێن دژی لادان و ئافەت
بە چەك و بە ئەقڵ، بە زانست و فەن،
پۆچەڵ كەێنەۆه نەخشە گەل دۆژمن
ریزیمان خاوێن بێ لە زهری بەد فەڕ
هەل پەرستان و خەڵكی بی باۆەڕ
كوتا كەین دەستی چینی چەوسێنەر
ورد و خاش بكەین دەزگای ستەمگەر
با دابمرزێ شووراێ كرێكار
شووراێ گەڕەك و توێژی جووتێار
ژنی رێكخراو با دەۆر ببینێ
پیاومەزنی با قەت نەمێنێ
بە هێزی خەبات بە گۆڕ و بەتین
بناغەێ بۆكتین، ڕیشەێ دەربێنین
بەم جۆرە تێك دەین نەزمی چەوسێنەر
هەموو مروڤێ بكەێن بەختەۆەر
با بێتەخزمەت كومەڵ بە تێكڕا
ئاو و دارستان، كان و كارگا
رێگا خۆش كەێن بۆ هێزی داهێنەر
پەرە بدێن بە زانست و هۆنەر
زیندوو كەینەوە باخ و دەشت و دەر
ترێ بدروشێ هەرمێ بێتە بەر
كانی هەڵقوڵی، بۆلبول بخوێنێ
سەیرە سەما كا، دەنگی هەڵێنێ
گوڵی ڕنگاوڕەنگ دەشت بخەمڵینێ
بای شەماڵ بۆمان بۆنی خۆش بێنێ
بۆنی سوورە گوڵ، نێرگز، گەزیزە
دارچین و پوونگە، رێحان و مەرزە
نەهێڵێن ئیتر زاڵم بێتەوە
پیس كا سەر چاوە، كرمۆڵ كا میوە
بن لە شەقەی باڵ مەلگەل بە شادی
بخۆێنن بە دڵ بەستەی ئازادی

بابەتی پەیوەندیدار

دۆخی ئازادی ڕۆژنامەگەری لە کوردستان و بەشێک لە وڵاتانی دنیا لە ئامادەکردنی پەیمان

وتارێکی لنین بە بۆنەی یەکی ئایارەوە کە لە ساڵی ١٩٠٤ دا نووسراوە لە فارسیەوە: هیوا مەجید زادە

-

ڕۆژی یەکی ئەیار، بە ڕیوایەتی” رۆزا لۆکزامبۆرگ” سەرچاوە: ئاڕشیوی دەنگی شۆڕشی ئێران

-

ئێران بۆ ھێرش دەکاتە سەر ھەولێر؟

د.شێرکۆ کرمانج

شەرە جنێوی هیتلەرەکان، پەیوەندی بە مافی ستم لێکراوانەوە نییە ؟!

-

جارێکی دیکە دەستی چەپەڵی تیرۆری کۆماری ئیسلامی له هەرێمی کوردستان !؟

-