بەپێی دوایین ئامارەکان، لە ماوەی تەنیا پێنج مانگی ڕابردوودا، ١٢٠ هاووڵاتی لە پارێزگای خوراسانی باکوور، بە هۆی ڕووداوی پێکدادانی ئۆتۆمبیل گیانیان لەدەستداوە.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە زیاتر لە ١٩ قوربانی ڕووداوەکان، گەنجانێک بوون کە تەمەنیان لە ٢٠ ساڵ کەمتر بووە. شایانی باسە کە ساڵانە بە سەدان هاووڵاتی لە شارەکانی کوردستان و ئێران، بە هۆی بایەخ نەدانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە گیانی هاووڵاتیان و هەروەها لە خوارەوە بوونی کوالیتی ئۆتۆمبیلەکان و جاددەکان، گیانیان لە دەست دەدەن یان بە سەختی بریندار و کەم ئەندام دەبن.
