بە پێی ڕاپۆرتەکان، 3 هاووڵاتی دەستبەسەرکراو لە شارەکانی سەقز و مەشهەد سەرەڕای تێپەربوونی چەندین ڕۆژ دەستبەسەرکرانیان، هێشتا چارەنووسیان نادیارە.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە یەکێک لەو هاووڵاتییانە بە ناوی “ئاسۆ عەلائەلدینی” خەڵکی سەقز، رۆژی پێنجشەممە 12ی خەرمانان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و رەوانەی شوێنێکی نادیار کرا و پاش زیاتر لە یەک حەفتە، شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو نادیارە. هەروەها دوو هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی “حەسەن و ئابان موسەوی” دوو لە دەستبەسەر کراوانی ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ڕابردوو، پاش تێپەربوونی زیاتر لە ٢٠٠ رۆژ دەستبەسەرکرانیان، هێشتا دۆخی قەزاییان نادیارە و لە زیندانی وەکێل ئابادی مەشهەد ڕاگیراون.
