بە پێی ڕاپۆرتەکان، سێ هاووڵاتی لە زینانە جیاوازەکانی ڕژیم، سەرەرای تێپەربوونی چەندین مانگ دەستبەسەرکرانیان، هێشتا چارەنووسیان نادیارە.
یەکێک لەو کەسانە بە ناوی سوهەیلا حجاب خەڵکی کرماشان، نزیک بە 8 مانگە کە لە زیندانی کەچویی کەرەج ڕاگیراوە و هێشتا دۆخی قەزایی ئەو هاووڵاتییە ناڕوونە. لە دوایین کۆبوونەوەی دادگایی ناوبراو له کەرەجدا، تۆمەتی تێکدانی ئەمنییەتی وڵات و سازماندانی خەڵک دژ بە ڕژیم، بەسەریدا سەپێندراوە و شایانی باسە کە دەزگای قەزایی ڕژیم بارمتەی 4 ملیارد تمەنی بۆ ئازادی سوهەیلا حجاب دابین کردووە. لە لایەکی دیکەوە، فاتمە غۆلامی مانگی بەفرانباری ساڵی رابردوو لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و رەوانەی زیندانی وەکێل ئابادی شاری مەشهەد کرا و سەرەڕای تێپەربوونی زیاتر لە دوو مانگ، هێشتا چارەنووسی نادیارە و کۆبوونەوەی دادگای ڕژیم لە سەر ئەو تۆمەتانەی کە خراوەتە پاڵ ناوبراو، بەرێوەنەچووە. هەروەها فەخرەدین جەعفەرئاقایی هاووڵاتی دانیشتووی شاری زابول، سەرەرای تێپەراندنی 4 مانگ دەستبەسەرکران،هێشتا بە شێوەیەک کە بارودۆخی دۆسیەکەی نادیارە، لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی ڕاگیراوە و لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ بێبەش کراوە.
