کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بێكاری ٣٠٠ كرێكار به‌ هۆی داخستنی شیركه‌تی فولادی “خه‌زه‌ر” له‌ گیلان

بێكاری ٣٠٠ كرێكار به‌ هۆی داخستنی شیركه‌تی فولادی خه‌زه‌ر له‌ گیلان

به‌ هۆی داخستنی شیركه‌تی فولادی “خه‌زه‌ر” له‌ پارێزگای گیلان، به لانیكه‌م ٣٠٠ كرێكار بێكار‌ و له‌ بیلاته‌كلیفی دا ماونه‌ته‌وه‌.

به‌ وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، خاوه‌نكار به‌ بیانووی نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی دارایی كار و چالاكییه‌كانی ئه‌و  كارخانه‌ی ڕاگرتووه‌ و له‌ مانگی ڕێبه‌ندانی ئه‌مساڵه‌وه‌ ٣٠٠ كارگه‌ری له‌سه‌ر كار ده‌ركردووه‌. كرێكاران ده‌ڵێن: خاونكار هێشتا حه‌قده‌ست و مه‌زایای چه‌ند مانگی نه‌داوه‌ و پێرسۆنێلی ئه‌و كارگه‌ سه‌نعه‌تییه‌ له‌ دۆخێكی سه‌ختی مه‌عیشه‌تی دا ده‌ژین. هه‌روه‌ها به‌هۆی نه‌دانی حه‌قی بیمه‌كانیان به‌ ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتمیاعی، كرێكاران تووشی كێشه‌ی ده‌رمانی بوون و ناتوانن سه‌ردانی ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كان بكه‌ن.