کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

بێكارسازیی له‌ كوردستان، ڕوانگه‌یه‌كی ئه‌منییه‌تییه‌

لە دوو حەفتەی ڕابردودا بازاڕی ژمارەیەک لە شارەکانی کوردستانی ئێران لەوانە بانە، مەریوان، سەقز، جوانرۆ، پیرانشار، تەرگەوەڕ و مەرگەوەڕ و هەورامان لە ناڕەزایەتی بە سیاسەتەکانی ڕژیم لە پێوەند لەگەڵ داخستنی سنورەکان و بەرز کردنەوەی تەعرەفە گومرکیەکان، بۆ ماوەی چنە رۆژ داخران و لە شاری بانە ئه‌م ناڕەزایەتییانه‌ هەروا بەردەوامن. کۆماری ئیسلامی لە حاڵێکدا سنورەکانی کوردستانی بە بیانوی بەرگرتن لە کالا و کڕین و فرۆشتنی قاچاق داخستوە کە بە پێی ئیعتیڕافی سەرانی ڕژیم، سپای پاسداران لە ڕێگای ١٤ ئیسکلەی جۆراو جۆرەوە کالای قاچاغ ئاڵووێر دەکات. داخستنی ڕێگا سنوریەکان و قەدەغە کردنی کاری کۆڵبەری لە حاڵێکدا کە هیچ بەدیلێکی تر بۆ کەم بوونەوەی بێکاری و دابین بوونی ژیانی بە سەدان هەزار کەس کە بەم کارەوە خەریکن، لەبەردەستدا نییە. باری گرفتەکانی بەڕێچوونی جەماوەری خەڵکی کوردستانی دوو هێندە قورس تر کردوە. ڕژیمی ئیسلامی لە هه‌مان حاڵدا ئەم سیاسەتەی بە پشت بەستن بە هەڕەشە و سەرکوت و زیندان دەباتە پێشه‌وه‌. بە شێوەیەک کە تا ئێستا ژمارەیەک لە خەڵکی ناڕازی گرتوە و رۆژانە دەست ئەداتە بانگ کردن و گرتن و ئارازدانی زیاتری ناڕازیان به‌م سیاسه‌ته‌.

ساڵانێکە کە بەکرێگیراوانی ڕژیم بە تەقەکردنی ڕاستەوخۆ لە کۆڵبەر و ئەسپەکانیان دەبنە هۆی کوشتن و زیان پێگەیاندنیان. ساڵانێکە کە بە باجگیری و دەست بەسه‌ردا گرتنی ئەو بارەی کۆڵبەرەکان بە ڕەنج و ئازاری زورەوە بە کوێرەڕێگا سەختەکاندا بەکۆڵیەوە دەگرن، ته‌نانه‌ت بوونه‌ته‌ ڕێگر بۆ دابین كردنی بژیوی ژیان له‌ ڕێگاشه‌وه‌. له‌ حه‌قیقه‌تدا ڕژیم تا ئێستا بەم کردارە وەحشیانەی بۆتە هۆی مەرگی سەدان کەس لە خەڵکێک کە لە رووی ناچاریەوە بۆ دابین کردنی بژوی ژیان خەریکی کاری تاقەت پڕوکێن و پڕمەترسی کۆڵبەرین. ئەم سیاسەتانە نەک لە لایەن کارمەندان و بەرپرسانی ناوچەکە بەڵکو لە لایەن دەوڵەت، مەجلیس و ناوەندە ئەمنیەتی و ئینتیزامیەکانەوە بە ئامانجی سیاسی، ئابووری، ئەمنیەتی و نیزامی بە ڕەسمی بڕیاری لێدەدریت و ڕادگه‌یه‌ندرێت. سیاسەتی داخستنی سنورەکان ئاخرین جار لە مانگی ڕەزبەری ڕابردودا و بە شوێن بەڕێوەچوونی ڕێفڕاندۆم لە کوردستانی عێراق بە ئامانجی خستنە ژێر گوشاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لایەم کۆماری ئیسلامیەوە بەکردەوە دەرهات.

ئیجرای ئەم سیاسەتە لە پلەی یەکەمدا بۆتە هۆی بێکار بوونی دەیان هەزار کەس لە کۆڵبەرانی ناوچەکە. لەگەڵ ئەوەشدا کەسب و کاری سەدان هەزار کەسی تریش لە خەڵکی شارە سنوریەکانی کوردستان کە لە ڕاستیدا دەروازەی ئابووریەکی تری ئێرانیشە به‌ته‌واوی دابه‌زیوه‌. ڕاستیەکەی ئەوەیە کە وەرشکست بوونی ئابووری، ڕژیمی لە پێشکەش کردنی هەر چەشنە ڕێگا چارەیەک بۆ کەم کردنەوەی گرفتی بەڕێچوونی ژیانی خەڵک بێ توانا کردوە. لەگەڵ ئەوشدا هەستیاری ناوچەی کوردستان و به‌ تایبه‌ت نیگەرانی ڕژیم لە پەرەگرتنی ناڕەزایەتی بۆ نێو باقی توێژەکانی کۆمەڵگە و باقی شارەکانی کوردستان، ڕژیمی هان داوه‌ تا بە ناردنی چەند وەفدێک بۆ کوردستان بارودۆخه‌كه‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ و به‌ وه‌عده‌ دان به‌ر به‌ په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان بگرێ. لە مانگی ڕەشەمەی ڕابردودا دەوڵەتی رووحانی تەرحی ” ئاڵووێر کردنی کالای لە سەر سنورەکان بە کارتی پیلەوەری” لە بانە بەکردەوە دەرهێنا کە بوو بە هۆی ناڕەزایەتی کۆڵبەرەکان. حەفتەیەک لەوە پێش باڵی بەرانبەر ڕووحانی، سەعید جەلیلی نوێنەری خامنەیی لە شوڕای باڵای نەتەوەیی ڕەوانەی کوردستان کرد تا لەگەڵ خەڵک وتووێژ بکات. قسە بێ سەرەو بەرەکانی جەلیلی لە هەمان سەرەتاوە بەرەو رووی ناڕەزایەتی خەڵک و کۆڵبەرەکان بۆوە و خەڵکی ناڕازی بە ناهومێدی ناردیانەوە بۆ تاران. دوای ئەوە مرادنیا ئوستانداری کوردستان بە هەواڵی دابەزینی ٢٠ لەسەدی تەعرفە گومرکیەکانەوە چوو بۆ شارەکانی مەریوان، سەقز و بانە تا بەڵکو بە وەعدە و وەعیدی بێ ناوەرۆک بتوانێ خەڵک وادار بە کۆتایی هێنان بە مانگرتن و ناڕەزایەتیەکانیان بکات. ئەو لە حەمانحاڵدا هەڕەشەکانی دەوڵەتی وەبیر خەڵک هێنایەوە و وتی ” خەڵک دەبێ لە توند بوونەوەی تێ ڕوانینی ئەمنیەتی زیاتر بۆسەر کوردستان خۆ ببوێرن.” بەڵام نە دیاری کەم بوونەوەی ٢٠ لەسەدی تەعرفە و نە هەڕەشەی ” ڕوانگەی ئەمنیەتی زیاتری ڕژیم” و نە بە شێوەی ئاسایی چەسپاندنی مارکی ” ده‌ستتێوه‌ردانی دوژمن” بە کۆڵبەرەکان لە لایەن مودیری گشتی ئەمنیەتی ئوستاندارییەوە نەیتوانی خەڵکی ناڕازی و خۆراگریی بۆ کۆتایی ‌هێنان بە مانگرتنەکەیان قانع بکات. کرداری فۆرماڵ و فەرمایشی ڕژیم بەرەو رووی ناڕەزایەتی خەڵک بۆتەوە. له‌ واقێعدا، ڕوانگەی ئەمنیەتی ڕژیم بۆ کوردستان لە خەڵک شاراوە نییە. پێشینەی ئەم ڕوانگە ئەمنیەتیە بە درێژایی تەمەنی پڕ لە نەکبەتی ڕژیمی ئیسلامی و لە نەورۆزی ساڵی ٥٨ دا بە هێرشی نیزامی کردنە شاری سنە نیشانیدرا و بە وتنی “نا”ی کی موحكه‌می خەڵکی کوردستان بە ” ڕفڕاندۆمی فەرمایشی کۆماری ئیسلامی” لە مانگی خاکەلێوەی هەمانساڵدا وڵامی وەرگرتەوە.

لە حاڵێکدا کە گەندەڵی و قاچاقی کەڵان سەرتاپای ڕژیمی داگرتوە، لە حاڵێکدا کە سپای پاسداران دەیان ئیسکلەی دەریاییان بۆ قاچاق لە باشوری ئێران بەرپا کردوە، بەرپرسان و کاربەدەستانی ڕژیم بەبێ شەرمی ئیدیعا دەکەن کە له‌ كوردستان بەناو لەگەڵ ” قاچاقی سازمان دراو و هاوردە کردنی نا یاسایی له‌ سنورەکان بەربەرکانی دەکەن.” بەڵام داخستنی ڕێگا و بازاڕچە سنوریەکان سەدان هەزار کەس لە کۆڵبەران و بازاریەکانی بێکار کردوە و بەڕێچوونی بنەماڵەکانیانی خستۆتە بەردەم مەترسی برسیەتی ئه‌م سیاسه‌ته‌ بە پێچەوانەی ئیدیعاکانیان، دەرفەتی زیاتری بۆ قاچاقچیە دەوڵەتی و نا دوڵەتیەکان دروست کردوە و ده‌ستی ئه‌وانی بۆ تاڵان كردنی بژیوی خه‌ڵك زۆرتر ئاواڵا كردووه‌.

لە بەرانبەر ئەم هێرشە هەوسار پچڕاو و پیلانەکانی کۆماری ئیسلامیدا، کۆڵبەران و بازاڕیانی کوردستان وێڕای درێژەدان بە مانگرتن و داخستنی دوکانەکانیان دەستیشیان داوەتە دەربڕینی ناڕەزایەتی، خەڵکی شارەکانی بانە و مەریوان لە کردارێکی سه‌مبۆلیك دا بە ڕاخستنی سفرەی بەتاڵ لە کوچە و شەقامی شارەکان، ناوه‌ڕۆكی سیاسه‌تی دژی خەڵکی و داماوی ڕژیمیان لە چارەسەر کردنی گرفتی بەڕێچوونی ژیانی خەڵکدا زیاتر ئاشکرا کرد. لە ئاوا بارودۆخێکدا پەرەسەندنی ئەم خەباتە بۆ نێو شارەکانی دیکە و بۆنێو کرێکاران و باقی توێژە زەحمەتکێشەکانی کۆمەڵگە و پشتیوانی کردنیان لە کۆڵبەران و کاسبکارانی شارەکانی سەر سنور، دەتوانێ پاشەکشە بە ڕژیمی ئیسلامی بکات لە پیادە کردنی نەخشە و پیلانەکانیدا لەدژی خەڵکی کوردستان و وادار بە تەسلیمی بکات.

بابەتی پەیوەندیدار

پەرەسەندنی پشتیوانی کرێکاران لە بزووتنەوەی دژە جینۆساید

-

پەرەسەندنی ڕێکخراوە جەماوەرییەکان، ئامرازێکن بۆ پێشڕەوی و گەرەنتی پاراستنی دەستکەوتەکان

-

پشت بەستن به جەلاد و پەتی سێدارە بەمەبەستی مانەوەی ڕژیم، بێ سەمەرە

-

خەبات لە دژی هەژاری، لە سەر بەستێنی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی ژن، ژیان، ئازادی

-

ڕۆژی مامۆستا لە ئێران بەرز ڕاگیرا

-

دروشمەکانی ڕۆژی جیهانی کرێکار، زیادکرنی حەقدەست و مووچە، ڕاگرتنی جینۆساید لە غەززە

-