“عەباس واحدیان شاهروودی” نووسەر و چالاکی مەدەنی بەندکراو لە زیندانی وەکیل ئابادی مەشهەد، سەرەڕای خراپی دۆخی تەندروستی، لە سەرەتاییترین دەرمانەکان بێبەش کراوە.
ناوبراو مانگی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە بە تۆمەتی “ساز کردنی گروپ بە مەبستی تێکدانی ئەمنیەتی وڵات و هەروەها هاوکاری لە گەڵ نەیارانی کۆماری ئیسلامی“، حوکمی ١٠ ساڵ زیندانی بە سەردا سەپیندرا. ئەو بەندکراوە سەرەڕای پێشنیاری پزیشکی زیندان بۆ پێدانی مورەخەسی دەرمانی، نەک تەنیا مورەخەسی پێ نادرێت، بەڵکوو لە سەرەتاییترین پێداویستییەکانی بێبەش کراوە.