کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بێبەشکرانی خوێندکارێک لە خوێندن لە زانکۆی ئازادی بیرجەند

بێبەشکرانی خوێندکارێک لە خوێندن لە زانکۆی ئازادی بیرجەند 2

بە پێی سەچاوە هەواڵەکان، کامیار مەلاکی شاروومەندی بەهایی و خوێندکاری زانکۆی ئازادی بیرجەند، لە مافی خوێندن بێبەش کراوە.

بە پێی دوایین زانیارییەکان، ناوبراو پاش بانگهێشتکردنی بۆ حەراسەتی ئەو زانکۆیە، پێ ڕاگەیندراوە کە لە زانکۆ دەرکراوە و تەنانەت بە گشتی له مافی خوێندن بێبەش کراوە. سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە بەوە دەکەن کە ناوبراو بە هۆی جیاوازی لە بیروباوەڕی ئایینی و هەروەها بەشدای لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو، لە زانک دەرکراوە و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ سەبارەت بە ئەگەری سەپاندنی حوکمی ناڕەوای قەزای بەسەر ئەو شارومەندە هوشداریان داوە.