“ئازه‌ر كۆڕوه‌ندی موسازاده” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین، سه‌ره‌ڕای خراپی دۆخی ته‌ندرووستی، له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان و پێدانی موره‌خه‌سی ده‌رمانی بێبه‌ش كراوه.
ناوبراو مانگی به‌فرانباری ١٤٠٠ی هه‌تاوی له لایه‌ن لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی شاری تارانه‌وه، به تۆمه‌تی “هه‌وڵدان بۆ تێكدان و ئه‌منیه‌تی وڵات له ڕێگای هاوكاری له گه‌ڵ گروپه‌كانی دژ به ڕژیم“، حوكمی پێنج ساڵ به‌ندكرانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا و مانگی گه‌لاوێژی ١٤٠٢، بۆ تێپه‌ڕاندنی ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی زیندانی ئێڤین كرا. ئه‌و چالاكه سیاسییه سه‌ره‌ڕای خراپی دۆخی ته‌ندرووستی و پێشنیاری پزشكی زیندان بۆ پێدانی موره‌خه‌سی ده‌رمانی، له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش كراوه و له دۆخێكی خراپ‌دا ده‌ژی.