“خۆسره‌و عه‌لیكوردی” پارێزه‌ی “فاتمه سپێهری” له چالاكانی دژبه‌ری كۆماری ئیسلامی ڕۆژی شه‌ممه ١١ی سه‌رماوه‌ز ڕایگه‌یاند: فاتمه‌یان له ته‌واوی مافه‌كانی بێبه‌ش و ده‌رمانیان لێ قه‌تع كردووه.
ناوبراو له په‌یامێكدا ڕوو له بۆنیادی شه‌هید ڕایگه‌یاند: زیاتر له ١٣ مانگه مافه‌كانی “فاتمه سپێهری” پێشێل ده‌كرێت و ئێستاش كه نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كراوه، له ده‌رمان بێبه‌ش و گیانی له مه‌ترسی جیددی دایه. ئه‌و بڕیاره به‌فه‌رمانی كێ دراوه؟ له‌سه‌ر كام تاوان به‌ندكراوێكی نه‌خۆش له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمانی پێویست بێبه‌ش ده‌كه‌ن؟ جێگای ئاماژه‌یه كه “فاتمه سپێهری” له چالاكانی سیاسی و واژوكارانی نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خامنه‌ییه كه ڕۆژی ٣٠ی خه‌رمانانی ساڵی ١٤٠١ ده‌ستبه‌سه‌ر و به ١٨ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا.