دەوڵەتی تورکیە ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی مانگی جۆزەردان، بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومانی شارۆچکەی “سنۆنێ”ی شەنگالی کرد و لەو هێرشەدا چوار هاووڵاتیی گیانیان لەدەستدا کە تەرمی منداڵێک لە قوربانیانی ئەو ڕووداوەیە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، بۆردومانەکە کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆی چوارشەممە ڕوویداوە و سەرەڕای گیان لەدەستدانی و برینداربوونی چەندین کەس، زیانێکی زۆری مادییش بە دووکاندارەکانی دەوروبەری ئەو بینایە گەییشتووە و خەڵکی ناوچەکە خۆیان بریندارەکانیان گەیاندوەتە نەخۆشخانە.