ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٧ی ڕه‌شه‌ممه، بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیه لە گوندی سیدانی لە سنوری قەزای ئامێد هاوڵاتییەکی مەدەنی خەڵکی شیلادزێ گیانی له‌ده‌ستدا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، کاتژمێر پێنجی سەر لە ئێوارەی ڕۆژی چوارشه‌ممه گوندی سیدانی سنوری قەزای ئامێد له لایه‌ن فڕۆکەکانی تورکیه بۆردومانی كرا. شایانی باسه، چەند هاوڵاتییەک بە مەبەستی کارکردن لە ڕەز و باخەکانی خۆیاندا چوونەتە ئەو گوندە. هه‌روه‌ها ڕۆژی چوارشەممە لە گوندی دایلای سەربە ناحییەی سیدەکان ناوچه‌ی برادۆست، بە گولـلەی هێزەکانی سپای تورکیه، مێردمنداڵێکی تەمەن ١٢ برینداربوو. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، لە ماوه‌ی مانگی ڕابردوودا، فڕۆکەکانی تورکیه بەبیانوی بوونی بنکە و بارەگای پەکەکە، بۆردومانی ناوچەی زێباریان لە قەزای ئاکرێ کرد و بەوهۆیەشەوە هاوڵاتییەک گیانی له‌ده‌ستدا و كه‌سێكی دیکەش برینداربوو.