ڕۆژی چوارشه‌ممه ٧ی ڕه‌شه‌ممه، بۆ یه‌كه‌مین جار ژماره تووشبوانی نوێ به ویروسی كۆرۆنا له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی چین، له ئاست ئه‌م وڵاته چووته‌سه‌رێ.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ته‌نیا له‌م ڕۆژه‌دا له كۆره‌ی باشوور، ٣٣٤ كه‌س به‌م ویروسه تووشبوون. كاربه‌ده‌ستانی بێهداشت له وڵاته‌كانی “پاكستان، گۆرجستان، یونان، ڕ‌ومانی، ئه‌لجه‌زایر، نۆروێژ و برزیل”یش باسیان له تووشبوانی به‌م ویروسه كرد. به پێی ئاماره‌كانی چین، تا به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢ هه‌زار و ٧٤٤ كه‌س له‌م وڵاته به هۆی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه. له ئێرانیش به پێی ئاخرین ئاماره‌كان، لانیكه‌م ١٠٤ كه‌س به هۆی ئه‌م ویروسه گیانیان له‌ده‌ستداوه.