
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ده‌بیرانی شوڕای سێنفی دانشجوویانی سه‌رتاسه‌ری ئێران له‌ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یانییه‌ك ڕایانگه‌یاندووه كه بڕیاری درێژه‌ی چالاكی ناوه‌نده‌كانی فێركاری به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا مه‌ترسیداره.
له به‌شێك له‌م به‌یانییه‌دا هاتووه، “له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا نزیكه‌ی ١٠٠ زانكۆی ژێرمه‌جمووعه‌ی وه‌زاره‌تی علووم، ته‌حقیقات و فه‌نناوه‌ری، وه‌زاره‌تی بێهداشت و ده‌رمان و هه‌روه‌ها ئاموزشی پزیشكی، پێشنیاریان كردبوو كه بۆ دابین كردنی ئه‌منییه‌تی گیانی خوێندكاران و دانشجوویان، زانكۆكان ته‌عتیل بكرێن و ڕێكاری دیكه بگیرێته به‌ر. به سه‌رنج دان به بڵاوبوونه‌وه‌ی خێڕای ئه‌م ویرووسه كۆشه‌نده‌یه و كه‌مته‌رخه‌می كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم له‌ئاست ڕاگه‌یاندنی ئه‌م نه‌خۆشینه، بۆ دابین كردنی ئه‌منییه‌تی گیانی هاووڵاتییان و هه‌روه‌ها به سه‌رنج دان به بارودۆخی ناله‌باری ناوچه بوومه‌له‌رزه لێدراوه‌كان له وڵات و هه‌ستانی لافاو له زۆربه‌ی ئۆستانه‌كان، پێویسته ناوه‌نده گشتییه‌كانی وه‌ك زانكۆكان و مه‌دره‌سه‌كان ته‌عتیل بكرێن.
