كرێكارانی به‌شی پاشماوه‌كانی شاره‌داریی بۆجنوورد، ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی ڕه‌زبه‌ر بۆ جارێكی دیكه وێڕای بنه‌ماڵه‌كانیان، له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی كاری و نه‌گۆڕینی بارودۆخی كاریان و هه‌روه‌ها وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنی به‌رپرسانی ئۆستان و شارستان، له به‌رامبه‌ر شاره‌داریی ئه‌مشاره و ئۆستانداریی خۆراسانی شۆمالی ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، هیچ قه‌راردادێكیان نییه و خوازیاری دیاری كردنی بارودۆخی كاریان و هه‌روه‌ها به‌ستنی قه‌راردادی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ شاره‌درایین. هاوكات بنه‌ماڵه‌ی كرێكارانی ناڕازیی به به‌شداری كردن له‌م كۆبوونه‌وه‌یه، له‌ئاست ڕه‌چاو نه‌كرانی ڕێكاری بێهداشتییه‌كان له چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ ویرووسی كۆرۆنا و دابین نه‌كردنی ماسكی تایبه‌ت بۆ كرێكاران، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. له ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕێكخراوی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تیی پاشماوه‌كانی شاره‌داریی ئۆستان و سه‌رۆكی شوڕای شاری بۆجنوورد، له‌ناو ناڕازییاندا ئاماده بوون و به‌ڵێنی پێڕاگه‌یشتن به خواسته‌كانیان دا.