کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

به‌رده‌وامی مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی كارخانه‌ی به‌همه‌ن مۆتۆر

استمرار اعتصاب و تجمع کارگران کارخانه بهمن موتور3

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی كارخانه‌ی “به‌همه‌ن مۆتۆر” له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابردووه‌وه‌ هه‌تا ئێستا له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ جێبه‌جێ نه‌كرانی خواسته‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه‌ و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه‌.

كرێكارانی ناڕازیی خوازیاری، بردنه‌سه‌رێ ئاستی حه‌قده‌سته‌كان، كه‌م كردنه‌وه‌ی سه‌عات كار، ته‌عتیل كردنی ڕۆژانی پێنجشه‌ممه‌ هه‌روه‌ك ڕابردوو، گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكاره‌كانیان بۆ سه‌ر كار و به‌ڕێوه‌چوونی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كاره‌ سه‌خت و زیانباره‌كان له‌ كارخانه‌ن. له‌ ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌، سه‌رۆكی هه‌یئه‌ت مۆدیره‌ی به‌همه‌ن مۆتۆر به‌ مه‌به‌ستی كۆتایی هێنان به‌ ناڕه‌زایه‌تیی كرێكاران، هه‌ڕه‌شه‌ی بڕینی كارانه‌ی ئه‌م كرێكارانه‌ی كردووه‌ كه‌ ئه‌م هه‌وڵه‌ له‌گه‌ڵ كاردانه‌وه‌ی توندی كرێكاران به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه‌.