ڕۆژی یه‌كشه‌ممه دانیشتووانی شاری “سه‌ربه‌نده‌ر” بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به كاركردی لاوازی به‌رپرسان و كه‌مته‌رخه‌می ناوه‌نده‌كانی پێوه‌ندیدار به‌دوای بارینی به‌خۆری باران له‌م دواییانه، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، دانیشتووانی شاری سه‌ربه‌نده‌ر له ڕۆژی هه‌ینیه‌وه هه‌تا ئێستا به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه له شه‌قامی مه‌ركه‌زی ئه‌مشاره، دادگوسته‌ری، به‌خشداری و بینای شاره‌دایی ئه‌مشاره و به‌وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشمی ئێعتڕازیی، خوازیاری سه‌رنج دانی به‌رپرسان به كێشه‌وگرفته‌كانیان بوون. شایانی باسه، به‌دوای بارینه‌كانی ئه‌م دواییانه له شاری سه‌ربه‌نده‌ر، بۆ ماوه‌ی پێنج ڕۆژ شه‌قامه‌كانی ئه‌مشاره و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئۆستانی خوزستان به‌سترابوو.