به پێی ڕاپۆرته‌كان، شوفیره‌كانی ناوه‌ندی بێهداشتی شارستانی مێهرستان له ئۆستانی سیستان و به‌لوچێستان ڕۆژی هه‌ینی ٢٥ی ڕه‌زبه‌ر، جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی ٥ مانگ حقوقی داواخراویان، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
شوفیرانی ناڕازیی ده‌ڵێن، له مانگی گوڵانی ئه‌مساله‌وه حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه و بۆ دابین كردنی هه‌زینه‌كانی ژیانیان له‌گه‌ڵ كێشه‌ی جیدی به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها ڕاشیانگه‌یاندووه: چه‌ندین جار له‌گه‌ڵ به‌رپرسی ئه‌م ناوه‌نده كێشه و گرفته‌كانیان باس كردووه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ ده‌ره‌نجامێكی نه‌بووه. ئه‌مه له كاتێكدایه شوفیرانی ئه‌م ناوه‌نده بێهداشتیه هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی داهاتێكی دیكه‌یان نییه و بارودۆخی گوزه‌رانیشیان زۆر ناله باره.