ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٧ی مانگی سه‌رماوه‌ز، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئا‌مریكا، به‌ریتانیا، كانادا، شیلی، ئیسله‌ند، نیوزله‌ند، كوریای باشوور و سوید له‌به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا پێشێلكردنی مافی ژنانیان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه به‌توندی مه‌حكووم كرد.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ٩ وڵاتی جیهان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندووتیژی دژبه ژنان له‌لایه‌ن ڕژیمی ئیسلامیه‌وه به تایبه‌ت پاش گیانبه‌ختكردنی “مه‌هسا ئه‌مینی”، بڕیاریان دا كاری هاوبه‌ش بكه‌ن. هه‌روه‌ها ٩ وڵاتی جیهان داوایان له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كرد په‌یوه‌ست به گرووپی دابینكردنی ته‌كنۆلۆژی بن بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئێران ده‌ستڕه‌سیان به ئه‌نته‌رنێتی ئازاد بێت.