ڕۆژی دووشه‌ممه ٧ی مانگی سه‌رماوه‌ز، دوای تێپەربوونی زیاتر لە دوو مانگ بەسەر ڕاپه‌ڕین و ناڕەزاییەتیەكانی “كوردستان” و “ئێران”، ڕێكخراوی یونیسێف لە ڕاگەیەنراوێكدا بەفەرمی ئیدانەی توندوتیژی نواندنی هێزە سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی بەرامبەر بە منداڵان ده‌كات.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شەوی ڕابردوو ڕێكخراوی یونیسێف لە ڕاگەیەنراوێكدا بەفەرمی ئیدانەی ئەو توندوتیژیانەی كرد، كە لە لەلایەن هێزەكانی سەر بە دەسەڵات، لە شارەكانی ئێران و كوردستان بەرامبەر بە منداڵان كراوە و داوای كردووە، كۆتایی بە هەموو جۆرە توندوتیژی و سەركوتێك بهێنرێت، كە لە كاتی ناڕەزاییەتیە سه‌راسه‌ریه‌كاندا بووەتە هۆی گیانبەختكردنی زیاتر لە ٥٠ منداڵی ژێر ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ و برینداربوونی ژمارەیەكی بەرچاویان. هه‌روه‌ها ئەمەش یەكەم هەڵوێستی فەرمی یونیسێفە دژی كوشتنی خەڵك لەلایەن هێزە سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامیه‌وه. یونیسێف هەروەها، سەبارەت بە بەردەوامبوونی هێرشكردنە سەر ناوەندەكانی خوێندن و پشكنینی كەلوپەلی خوێندكاران، نیگەرانی دەربڕیووە و دووپاتیشی كردووەتەوە، پێویستە خوێندنگەكان شوێنێكی پارێزراو بۆ منداڵانی خوێندكار بن. ئەمەش لەكاتێكدایە، لەماوەی دوو مانگی ڕابردوو دا چەندین ڕاپۆرت لەبارەى دەستبه‌سه‌ركردن، لێپێچنەوە، سەرزەنشتكردن و پشكنینی كەلوپەلی خوێندكاران بڵاوكراونەتەوە.