ڕۆژی هه‌ینی ١٣ی مانگی جۆزه‌ردان به سه‌دان چالاكی مه‌ده‌نی، زیندانی سیاسی و چالاكی سنفی و فه‌رهه‌نگییان، له به‌یاننامه‌یه‌كدا خوازیاری به‌فه‌رمی ناساندنی مافی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌یتی و پشتیوانی له دادخوازی خه‌ڵكی ئابادان و به‌كار نه‌هێنانی سه‌ركوت و توندوتیژی له‌لایه‌ن هیزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم بوون.
له‌به‌شێك له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، كه‌متر كه‌سێك له ئێران‌دا هه‌یه كه به‌هۆی سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی ئه‌م ڕژیمه و ناكارامه‌یی به‌رپرسانی له ماوه‌ی ئه‌م ٤٢ ساڵ حوكمڕانییه‌دا ئازیزێكیان به ناحه‌ق له‌ده‌ست نه‌دابێت. ئه‌مڕۆ خه‌ڵكی ئابادان و ئێران به‌گشتی هه‌موو داغداری ئه‌و كاره‌ساته‌ن كه له ئابادان ڕوویداوه و داوای به‌خێرایی ڕوون كردنه‌وه و دادگایی كردنی تۆمه‌تبارانی ئه‌و ڕووداوه ده‌كه‌ین.