کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵمه‌تی زاگرۆسانه له‌ چیاكانی كوردستان

به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵمه‌تی زاگرۆسانه له‌ چیاكانی كوردستان 3

ڕۆژی هه‌ینی ١٠ی مانگی سه‌رماوه‌ز، له‌ درێژه‌ی هه‌ڵمه‌تی زاگرۆسانه بۆ پاراستنی سرووشتنی كوردستان، چالاكانی مه‌ده‌نی له‌ شاره‌كانی نه‌غه‌ده‌، سه‌قز و بانه چالاكی ژینگه‌ییان ئه‌نجام دا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ژنان و پیاوانی ژینگه‌دۆست له‌ شاره‌كانی سه‌قز، نه‌غه‌ده‌ و بانه به‌ چاندنی ده‌نكی به‌ڕوو، بادام و گوێژ له‌ چیاكانی ده‌ورووبه‌ری ئه‌و سێ شاره‌، جه‌ختیان خسته‌ سه‌ر پاراستنی ژینگه‌ و دروشمیپێكه‌وه‌ ژینگه‌ی كوردستان سه‌وز ده‌كه‌ینیان به‌رز كرده‌وه‌.