ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی مانگی جۆزه‌ردان، هه‌زاران كه‌س له مه‌راسمی پرسه و سه‌ره‌خۆشی “مه‌نسووره سه‌وگه‌ند” له گۆڕستانی “ڕیگ سفید”ی خۆڕم ئاوا به‌شداریان كرد و سروودی “دایه،دایه، وه‌قت جه‌نگه”یان خوێنده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “مه‌نسووره سه‌وگه‌ند”ی ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ و خوێندكاری زانكۆی په‌یام نووری ئابدانان كه وه‌كوو خۆبه‌خش له هێزه ئینتزامییه‌كای خۆڕم ئاوا كاری ده‌كرد، له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” به‌هۆی سه‌ركوتی دڕندانه‌ی ڕژیم ده‌ستی له كار كێشایه‌وه و په‌یوه‌ست به ئاخێزی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك ببوو. ناوبراو له په‌یجی ئینستاگرامی خۆی به‌رده‌وام ڕه‌خنه‌ی توندی له ده‌سه‌ڵات ئه‌گرت و پشتیوانی له “وریا غه‌فووری” ده‌ربڕی بوو. ناوبراو وتبووی كه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی لێكراوه و ئه‌گه‌ر گیانی له ده‌ست دا خه‌ڵك بزانن كه خۆكوژی نه‌كردووه.