ڕۆژی سێشه‌ممه ٧ی مانگی سه‌رماوه‌ز، مه‌راسمی ناشتنی ته‌رمی “یاوه‌ر وه‌یسی” كۆڵبه‌ری گیانبه‌ختكردوو به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم، به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك له شاری سه‌لاسی باوه‌جانی به‌ڕێوه‌چوو.
“یاوه‌ر وه‌یسی” شه‌وی یه‌كشه‌ممه ٥ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری نه‌وسوود گیانی له پێناو دابینكردنی پارویه‌ك نان به‌ختكرد.ڕۆژی سێشه‌ممه مه‌راسمی ناشتنی ته‌رمی ئه‌و گه‌نجه به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵكی سه‌لاسی باوه‌جانی و وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه كۆماری ئیسلامی به‌ڕێوه‌چوو.
