موعه‌لیمان و فه‌رهه‌نگیانی سه‌رانسه‌ری ئێران به‌پێی بانگهێشتی ڕۆژانی ڕابردوو و له درێژه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان له دژی خراپی دۆخی ئابووری و پێشه‌ل كردنی مافه‌كانی دیكه‌یان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی مانگی گوڵان له له به‌رانبه‌ر ئیداری ئامووزش و په‌روه‌رشی ده‌یان شاری ئێران كۆبوونه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رانسه‌ری موعه‌لیمانی ئێران له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌بوونی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی، جێبه‌جێ نه‌بوونی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی حقووقی خانه‌نشینكراوان و سه‌ركوتنی به‌رده‌وام و سیستماتیكی چالاكانی سێنفی له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی مانگی گوڵان ده‌یان شاری ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ڕێوه چووه. له‌م پێوه‌نده‌دا ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ڕژیم چه‌ند ڕۆژ پێش به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه به ده‌یان موعه‌لیم و چالاكی سێنفیان له شاره‌كانی ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. جێگای ئاماژه‌یه سه‌ره‌ڕای ئه‌م هه‌وڵانه به‌پێی ئه‌و گرته ڤیدیۆیانه‌ی له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو كراوه‌ته‌وه كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مجاره موعه‌لیمان و فه‌رهه‌نگیان زیاتر له جاران یه‌كگرتووانه و به‌رفراوان به‌ڕێوه چووه.