ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له هاووڵاتییانی وڵاتی لوبنان ڕۆژی شه‌ممه ٢١ی مانگی جۆزه‌ردان، له ناڕه‌زایه‌تی به ناردنی پاپۆڕی ههڵكۆڵێنی بیر له لایه‌ن ئیسراییله‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كی گازی له نێوان سنووری ئه‌و دوو وڵاته، ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
كه‌شتی هه‌ڵكۆڵینی بیری ئیسرائییلی كه به “ئهنرژێن” ده‌ناسرێت، له ماوه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردوودا چووه‌ته ئه‌و ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌ی ئاوه‌كانی ده‌ریای میدتهرانه و به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵكۆڵینی بیری گاز له‌وێ جێگیر كراوه. له‌م پێوه‌نده‌دا ئیسرائییل ڕایگه‌یاندووه مه‌یدانی گازی “كاربهش” له ناوچه‌ی ئابووری ئه‌و وڵاته‌دا هه‌ڵكه‌وتووه نه‌ك له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان. له لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌وڵه‌تی لوبنانیش ئه‌و هه‌وڵه‌ی ئیسرائییلیان شه‌رمه‌زار كردووه و داوایان له ڕاوێژكاری باڵای ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كردووه كه به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و كێشه‌یه سه‌ردانی به‌یرووت بكات.