به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، له ماوه‌ی دوو حه‌فته‌ی ڕابردوودا به لانیكه‌م ٧ پارێزه‌ری دادگوسته‌ری له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاته‌وه له شاری گیلان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
له حه‌فته‌ی ڕابردوودا، ٧ پارێزه‌ری دادگوسته‌ری له پارێزگای گیلان، به هۆكاری نادیار و به بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون. ناسناوی چوار پارێزه‌ری ده‌ستبه‌سه‌ر كرا‌و كه به ده‌ستمان گه‌یشتووه بریتیه له: حسام پور ئه‌حمه‌دی، شه‌هرزاد شه‌ریبانی، شادی فه‌لاحه‌تی و محه‌ممه‌د ڕه‌زا تاك. شایانی باسه هه‌موویئه‌و پارێزه‌رانه ئه‌ندامی ناوه‌ندی پارێزه‌رانی قوه‌ی قه‌زاییه ڕژیم له پارێزگای گیلانن و سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان له‌سه‌ر دۆخی ته‌ندرووستیان، هێشتا سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.