کاربەدەستانی تاڵیبان ڕۆژی دووشەممە ١٧ی مانگی ڕێبهندان ڕایانگەیاند کە بەهۆی بەفربارین و سەرمای زۆر و نهبوونی گازەوە ١٧٥ هاووڵاتی ئەفغانستانی گیانیان لەدەست داوە و ٣٠ کەسی دیکەش دۆخی تهندروستیان ناجێگیره.
“ماتیوڵا خالس”، سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سوور ڕایگەیاند، لە وەرزی سەرمادا 10 ملیۆن هاووڵاتی ئەفغانستانی پێویستیان بە هاوکاری مرۆیی هەیە. ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد كه لە سەرەتای وەرزی زستاندا نزیکەی ٨٠ هەزار ئاژەڵ لەدەستچوون و پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی فریاگوزاری، هەنگاو بنێن بۆ یارمەتیدانی خەڵکی لاواز لە پێناو ڕێگریکردن لە کارەساتی مرۆڤی لە ئەفغانستان.