ڕۆژی دووشه‌ممه ١٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیم به هۆكارێكی نادیار ده‌ستیان به سه‌ر هه‌ندێك له كه‌لوپه‌له‌كانی ماڵی “هێمن ڕه‌حیمی” نووسه‌ر و وه‌رگێڕی كورددا گرتووه.
به پێی دوایین زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی سپای پاسداران به بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر شوێنی كاری ئه‌و هاووڵاتییه و ناوبراویان به مه‌به‌ستی گه‌ڕانی ماڵه‌كه‌ی بردووه. پاش گه‌ڕانی ماڵی ئه‌و چالاكوانه، پێیان ڕاگه‌یاندووه كه پێویسته به مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌چوونی دووسیهكهی له ڕۆژانی داهاتوودا سه‌ردانی ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان بكات. شایانی باسه له ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی” چه‌ندین چالاكوان و نووسه‌ریان له كوردستان و ئێران ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه و هێشتا چاره‌نووسی هه‌ندێكیان دیار نییه.
		