ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی ڕه‌زبه‌ر، به‌ندكراوان له ٥٢ زیندانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، له ٨٩مین حه‌فته‌ی هه‌ڵمه‌تی “سێشه‌ممه‌كانی نا بۆ سێداره“، دژ به سه‌پاندنی حوكمی ئێعدام به سه‌ر به‌ندكراواندا مانیان گرت.
به‌ندكراوان له زیندانه‌كانی ڕژیم به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك ئاماژه‌یان به وه كرد كه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به له سێداره‌دانی به‌ندكراوان و هه‌روه‌ها سه‌ركوتی خه‌ڵكی ئازادی خواز، ده‌یه‌وێت ده‌نگی ئازادی خوازی له ئێران ببڕێت و به‌رده‌وامی به ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی خۆی بدات. له به‌رده‌وامی به‌یاننامه‌كه‌دا جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه كراوته‌وه كه به‌ندكراوانی به‌شداربووی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته، سه‌ره‌ڕای هه‌موو گوشاره‌كانی ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و ئه‌شكه‌نجه و ئازاره‌كان، تا كاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی سێداره‌ی هه‌موو به‌ندكراوان و ئازادی ده‌ستبه‌جێی هه‌موو زیندانیانی سیاسی به‌رده‌وام ئه‌بن له مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی.