شه‌وی یه‌كشه‌ممه ٢٥ی مانگی گوڵان، سه‌ره‌ڕای میلیتاریزه كردنی شاره‌كان له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه، له چه‌ند شارێكی ئێران دیسانه‌وه خه‌ڵك ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و درووشمی دژه حكوومه‌تی له نێو شه‌قام و كۆڵانه‌كانی ئه‌و شارانه به‌رزكرایه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناڕازییان له شاره‌كانی سورشجان، هه‌فشجان، له ئوستانی چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری و هه‌روه‌ها شاره‌كی كاروان له تاران ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و چه‌ند ڕاپۆرتێكیش ئاماژه به‌وه ئه‌ده‌ن كه له شاری قوچانیش ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه چووه. به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی كه بڵاو كراوه‌ته‌وه خه‌ڵكی هه‌فشجان هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌وه سه‌ر بنكه‌یه‌كی به‌سیجی ئه‌و شاره و هێزه چه‌كداره‌كانی ڕژیم ته‌قه‌یان له هاووڵاتییان كردووه و به‌و هۆیه‌وه چه‌ند كه‌سێك بریندار بووه و گیانی له‌ده‌ستداوه. جێگای ئاماژه‌یه له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییانه‌وه چوار كه‌س به ناوه‌كانی “پیش عه‌لی حاجی وه‌ند له شاری دزفوول، “ئۆمید نوری سوڵتانی له ئه‌ندیمشگ، حه‌مید قاسمپوور له فارسان” و “سه‌عاده‌ت هادی پوور له شاری هه‌فشجان” گیانیان له‌ده‌ستداوه و به ده‌یان كه‌سیش له شاره‌كانی ئێران به‌تایبه‌تی له ئوستانی خوزستان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و ناوی ٤٠ كه‌س له‌و هاووڵاتییانه بڵاو كراوه‌ته‌وه.