به‌پێی ئه‌و وێنه و ویدیۆیانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، كچان و ژنانی به‌رابه‌ری ته‌له‌ب له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران به شێوه‌یه‌كی به‌رین په‌یوه‌ست به نافه‌رمانی مه‌ده‌نی به‌رامبه‌ر به یاسای حیجابی زۆره‌ملێ بوون.
فڕی دانی حیجابی زۆره‌ملێ و سه‌ما و ڕه‌قس له‌گه‌ڵ موزیك له نێو شه‌قام و پاره‌كه‌كان دا ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ په‌ره ده‌ستێنێت و ژنانی ئازادیخواز به‌بێ حیجابی زۆره‌ملێ له شوێنه گشتیه‌كان حازر ده‌بن. ڕۆژی دووشه‌ممه خامنه‌یی جه‌نایه‌تكار له لێدوانێك دا به بێشه‌رمی ته‌واو ناڕازیانی شۆڕشی “ژینا”ی ئه‌رازل و ئه‌وباش ناو برد. ئه‌و وتانه‌ی ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامی كاردانه‌وه‌ی توندی خه‌ڵكی ئێرانی لێكه‌وته‌وه و ژنان و پیاوان له زۆربه‌ی گه‌ڕه‌كانی تاران دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”یان به‌رز كرده‌وه.