ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ٣٠ی سه‌رماوه‌ز، كرێكارانی شاغڵ له شیركه‌تی وێردا زه‌رتاكی شارستانی “كۆوار” سه‌ر به پارێزگای فارس، دژ به وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی پێنه‌دانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان له لایه‌ن به‌رپرسانی شیركه‌ته‌وه، له‌دۆخێكی زۆر خراپی ئابووریدا ده‌ژین و خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، ئیمه‌نی شوێنی كار و ئیمكاناتی ڕیفاهی، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، گۆڕانی گرێبه‌سته‌كانیان و هه‌روه‌ها كۆتایی هاتنی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان له سه‌ر كرێكارانی ناڕازی بوون.
