به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری سه‌قز سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له ٤٠ ڕۆژ له ده‌ستبه‌سه‌ر كرانیان، نه‌ك ته‌نیا ڕه‌وه‌ندی دۆسیه‌كانیان ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵكوو ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كانیان درێژ كراوه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و دوو هاووڵاتییه به ناوه‌كانی ” محه‌ممه‌د عه‌لی وه‌یسی و سیروان خودا كه‌ره‌می“، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كراون. شایانی باسه كه تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به هۆكاری به‌ندكران یان دۆخی ته‌ندروستی ئه‌و دوو ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.
