به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه ٢١ی گه‌لاوێژ، لاوانی ئازادیخوازی كوردستان و ئێران له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه به ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “ژینا ئه‌مینی”، دیواری شاره‌كانیان به دروشمی دژه حكوومه‌ت نه‌خشاند.
به‌پێی ئه‌و وێنه و گرته‌ویدیۆیانه‌ی به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه، كچان و كوڕانی شۆڕشگێڕی سنه، مه‌شهه‌د، تاران و ئه‌راك تراكتیان له نێو شه‌قامه‌كانی شار دا بڵاو كردۆته‌وه و دار و دیواری شاره‌كانیان به دروشمی “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی” نه‌خشاندووه. هه‌روه‌ها ئازادیخوازان به بڵاوكردنی بانگهێشتنامه، داوایان له خه‌ڵك كردووه، ئاماده‌كاری بۆ شه‌پۆلی نوێی شۆڕش له ٢٥ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ بكه‌ن.