کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

به‌ربڵاوتربوونی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی ئێران دژ به‌ سیاسه‌ته‌ هه‌ڵه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی

به‌ربڵاوتربوونی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی ئێران دژ به‌ سیاسه‌ته‌

ڕۆژی ڕابردوو، هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رزتربوونه‌وه‌ی گوشاری ئابووری بۆ سه‌ر خه‌ڵك، شه‌پۆلێكی نوێ له‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك دژ به‌ گه‌نده‌ڵی و ناكارامه‌یی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له‌ ئێران ده‌ستیپێكرد.

به‌ پێی ئه‌و وێنانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتوون، خه‌ڵكی ناڕازی له‌تاران، مارلیك، مه‌لارد، ئه‌هواز، زەنجان، كرمان، قشمو هه‌روه‌ها چه‌ندین شار و ناوچه‌ی دیكه‌ له‌ ئێران، ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و به‌ وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به‌ ڕژیم و ڕێبه‌ری جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی، به‌رز بوونه‌وه‌ی كتوپڕی نرخی هه‌ڵاوسان به‌ هۆی ناكارامه‌یی به‌رپرسان و سه‌ركوتی ناڕازیان له‌ لایه‌ن هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانەوە، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و ڕژیمه‌ سته‌مكاره‌ بوون. شایانی باسه‌ هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم چەندین جار هه‌وڵی بڵاوه‌ پێكردنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك له‌ شاره‌ جیاوازه‌كانیان دا، به‌ڵام ڕووبه‌ڕووی مقاومه‌ت و خۆڕاگری خه‌ڵك بووه‌نه‌وه‌ و ناچار به‌ پاشه‌كه‌شه‌ كراون‌.