کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری سیمایه‌كی خه‌باتكارانه‌تر به‌خۆی ده‌گرێت

image 14

مانگرتن و كۆبوونهوی ناڕهزایهتیی كرێكارانی ناوهندهسهرهكییهكانی سهنعهتی ئێران لهوانهسهنعهتی نهوت، پێترۆشیمی، گاز، ڕێگهی ئاسن و مێترۆ وێڕای داخوازییڕادیكاڵ و خهباتی ڕێكخراو و پهیگیری خانهنشینكراوان دژبهبێمافیی سیاسی و ئابووری سیمایهكی خهباتكارانهتری بهبزووتنهوهی كرێكاری بهخشیوه‌. لهو نێوهدا خهباتی كرێكارانی سهنعهتی نهوت و گاز و پێترۆشیمیی ئێران، ناڕهزایهتیی ناوچهیی تێپهڕاندووهو پانتایی سهرتاسهریی بهخۆی گرتووه‌.

وهزارهتی نهوت زۆرێك لهچالاكی و پڕۆژهنهوتییهكانی لهچوارچێوهی شیركهتی ژێرشاخهی ئهم وهزارهتخانهیهلهوانهشیركهتی میللیی نهوت، شیركهتی میللیی گاز، شیركهتی میللیی سهنایعی پێترۆشیمی و شیركهتی میللیی پاڵاوتنو بهشی بهرههمهێنانی نهوتیی بهپهیمانكارهخسووسییهكان سپاردووه‌. ئهم شیركهتانهش چهند بهشێك لهكارهكهیان بهپهیمانكارانی دهستی دووههم و ههروهها دامهزراندنی پێرسۆنێلیان بهشیركهتهپهیمانییهكانی دابین كردنی هێزی كار سپاردووه‌.

نوێنهری هێندێك لهكرێكارانی پهیمانی ڕۆژی سێشهممه١٩ی مانگی ڕهشهممهخۆیان گهیاندهپێتهخت و لهبهرامبهر مهجلیس دهستیان دایهكۆبوونهوهو لهڕێگهی بهرزكردنهوهی پلاكارد و نووسراوهخوازیاری جێبهجێ كردنی داخوازییهكانیان بوون.  ئهوان لهبهرامبهر ههوڵی دژهكرێكاریی كهسانێك كهدهیانویست خهباتی ئهم كرێكارانهبخهنهژێر كۆنتڕۆڵی ئۆسوولگهراكانی مهجلیس و هێزهئهمنییهكان، نووسییان:

ئێمهكرێكاران بهردهوام ڕامانگهیاندووهكهبهشوێن هیچ باڵێكی حكوومهتهوهنین و خوازیاری وهدی هاتنی خواستهكانمانین و چیتر ئهم باروودۆخهمان بۆ تهحهمول ناكرێ. ئهمڕۆش قسهی ئێمهههر ئهوهیه‌”.

ئهم كرێكارانهلهدرێژهدا كردهوهی دژهكرێكاریی نوێنهرێكی ساختهیان ئاشكرا كرد و نووسییان: “نهسیحهتی بۆ ئێمهكرێكاران ئهوهیهكهههست و سۆزمان كۆنتڕۆڵ بكهین و لهم پهراوێزانهكههێزه‌ “توندڕهو و سهرهڕۆكان بۆمانی دهنێنهوه‌‌، خۆ بهدوور بگرێن.  بێگومان، مهبهستی لهكهسانی توندڕهو ئێمهكرێكارانین كهدهڵێین نهتهنیا دهبێ حهقدهستهكانمان زیاد بكرێ بهڵكوو پێویستهقهراردادهكاتییهكانیش بۆ دایمی بگۆڕدرێن و دهستی پهیمانكارانی زهرووسفهت و مفتهخۆر لهناوهندهكرێكارییهكان كورت بكرێتهوه‌”.

كرێكارانی پێشڕهو لههیدایهتی مانگرتنی ههزاران كهسی و یهك مانگهدا ، كهلهمانگی گهلاوێژی ٩٨هوهدهستی پێكرد، بهرهبهرهگهلێك تاكتیكیان بهكار هێنا تا هێزی كرێكاران لهكۆبوونهوهكاندا بهفیڕۆ نهڕوات. بۆ نموونهئهوان ڕێگهیان بهكرێكارانی خێزاندار دا تا بهشێوهی كاتی و تا ڕاگهیاندنی دواتر بگهڕێنهوهلای بنهماڵهكانیان. ئهوان هێزی كرێكارانیان بهرهبهرههێنایهمهیدان. چالاكانی جێگای متمانهی كرێكاران لهقۆناغێكی مانگرتنی یهك مانگهدا، كرێكارانیان له٥٠ ناوهند و له١٠ ئۆستان بهشێوهی هاوئاههنگ هێنایهمهیدان. ئهم هێزهڕێكخراوه، خاوهنكاران و بهرپرسانی دهوڵهتیی ناچار كرد تا ڕێگای سازش بگرنهبهر و وادهو بهڵێنییان پێبدهن و بهشێك  لهخواستی ناڕازیان لهوانهزیاد كردنی حهقدهستهكان جێبهجێ بكهن.

كرێكاران پهیمانی لهدووههمین بهیانییهدا كهبڵاویان كردووهتهوه، داخوازییهكانیان بهم شێوهیهفورموڵه كردووه‌:

  • حهقدهستهكان ههزینهی ژیانمان دابین ناكات و پێویستهبڕواتهسهرووی هێڵی ههژاریی ڕاگهیاندراوی دهوڵهت واتهسهرووی ١٢ ملیۆن تمهن لهمانگدا. هیچ كرێكارێك نابێ لهم بڕهیهكهمتر وهربگرێت.
  • لهپێناو دابین كردنی ئهمنییهتی پیشهیی و ڕێگری لهدهستدرێژیی خاوهنكارانی مفتهخۆر بۆسهر ژیانمان، پێویستهقهراردادی كاتی و پهیمانی بهقهراردادی دایم و ڕاستهوخۆ بگۆڕدرێت و پاسكاریی ئێمهكرێكاران لهنێوان خاوهنكارانی مفتهخۆردا كۆتایی پێبێت.
  • پێویستهحهقدهستهكانمان ههموو مانگێك لهسهری وهختی خۆیدا پێبدرێت و قهرزهكانمان لهههموو شوێنێك دهستبهجێ بدرێنهوه‌.
  • ئێمهكرێكارانی غهیرهڕهسمی پێویستهلهخزمهتگوزاریی بێبهرامبهری دهرمانی بههرهمهند بین و ههروهك هاوكارانی ڕهسمیی ئێمهڕایانگهیاندووه، ئاستی ببردرێتهسهرێ. بهتایبهت پرۆتۆكۆلی ڕێكخراوی تهندرووستیی جیهانی بۆ بهرهنگاربوونهوهلهگهڵ ویرووسی كوشندهی كۆرۆنا لهههموو ناوهندهكان بهڕێوهبچێت و ئیمكاناتی پێویست و بهخۆڕایی بۆ پێشگیری لهم پهتایهبخرێتهئیختیار ههموانهوه‌. ئێمهكرێكارانی نهوتیش هاودهنگ لهگهڵ ههموو كرێكاران، خانهنشینكراوان، موعهلیمان و بهشهجۆراوجۆرهكانی كۆمهڵگا ڕایدهگهیهنین كهواكسێنی ستاندارد پێویستهبكڕدرێت و واكسیناسیۆنی بهخۆڕایی و بهدوور لهههر چهشنهههڵاواردنێك لهئاست سهرتاسهریدا بخرێتهئیختیار ههموانهوه‌.
  • پێویستهكهش و ههوای ئهمنییهتی لهناوهندهنهوتییهكاندا كۆتایی پێبێت. مافی ڕێكخستن، مافی كۆبوونهوه، مافی ناڕهزایهتی، لهزومرهی مافهبنهڕهتییهكانی كرێكارانن.

لهكۆتاییدا تهئكید دهكهین كهیاسا تایبهتهئابوورییهكان كهناوهندهكانی نهوتیش دهگرنه‌‌وه، لهزۆمرهی ئهو یاسایانهن كهگوشار و كۆیلهتییان لهسهر ئێمهكرێكاران توندتر كردووهتهوه‌. ئهم یاسایانهبهتهواوی دهبێ ههڵوهشێنهوهو دهستدرێژی بۆسهر ژیان و گوزهرانی ئێمهكۆتایی پێبێت. گشت ئهوانهی باسیان لێكرا، خواستی یهكگرتووانهی ئێمهكرێكارانی ڕهسمی و غهیرهڕهسمییهلهناوهندهنهوتییهكاندا. پێویستهلهمانگرتنی دواتردا ههموومان لهدهوری ئهم خواستانهكۆببینهوهو لهههنگاوی یهكهمدا لهسهر بردنهسهرهوهی حهقدهستهكان بۆ سهرووی ١٢ ملیۆن تمهن پێداگری بكهین“.

ههمووی ئهم نیشانانهئهوهمان پێ دهڵێن كهخهباتی چینایهتی ڕۆژبهڕۆژ خهریكهزیاتر خهسڵهتی سهرتاسهری بهخۆدهگرێت و ئهم بابهتهلهسهردهمی دهسهڵاتدارییهتیی كۆماری ئیسلامیدا بێوێنهیه‌. ئهم ڕژیمهلهبهرامبهر خواستی كرێكاراندا، هیچ شتێكی بێجگهلهدانی بهڵێنی بێبنهما و بهكارهێنانی ئامرازی سهركوت لهدهست نایه‌. خهباتی ئهم كرێكارانهلهپهنا باقیی كرێكاران و خانهنشینكراوان، سیمایهكی خهباتكارانهتری بهبزووتنهوهی كرێكاری بهخشیوه‌.