کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی کۆڵبەرێکی مێرمنداڵ لە ملەی تەتەی هەورامان

برینداربوونی کۆڵبەرێکی مێرمنداڵ

برینداربوونی کۆڵبەرێکی مێرمنداڵ

له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، کۆڵبەرێکی مێرمنداڵی تەمەن ١٧ ساڵ بە ناوی “زەکریا موعەتەر”، خەڵکی مەریوان، بەهۆی بەربوونەوە لە ملەی تەتەی هەورامان بەسەختی بریندار بوو.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئەو کۆڵبەرە لە کاتی کۆڵبەریدا تووشی ئەو ڕووداوە بووە و ئێستا لە نەخۆشخانەی شاری مەریوان بۆ چارەسەریی پزیشکی خەوێندراوە. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌، ڕۆژی شەممە ٣ی ڕەشەمە، کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی “سەیوان سێفی” خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شاری سەوڵاوا، لە کاتی کۆڵبەریکردن لە ملەی تەتە بەربووەوە و بەسەختی بریندار بوو. ناوبراو بەهۆی قورسیی برینەکانیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سنە کراوە.