سه‌رۆكی ئۆرژانسی ١١٥ی بافق له ئوستانی یه‌زد ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٨ی مانگی گه‌لاوێژ ڕایگه‌یاند: به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی مینی بووسی كرێكارانی مه‌عده‌نی فۆسفاتی ئاسفۆردی مه‌عده‌نی بافق، ٧ كه‌س بریندار بوون.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ڕووداوه‌كه كاتژمێر شه‌ش و ٤٥ خوله‌كی به‌یانی و له نزیك سێ ڕێیانی چاهوون ڕوویداوه. به‌پێی دوایین زانیاریی، ٧ كه‌س بریندار بوون كه باری ته‌ندرووستی یه‌كێكیان ناجێگیره. نه‌بوونی ئیمه‌نی جاده‌یی، خراپی ڕێگه و بان و نزمی كوالێتی ئۆتومبێله‌كانی به‌رهه‌می نێوخۆ سه‌ره‌كی ترین هۆكاره‌كانی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی قوربانیانی ڕووداوه هاتووچۆه له ئێران.