کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی ٤ کرێکار لە شارەکانی ئیسفەهان و پیرانشار بە هۆی نەبوونی ئیمەنی شوێنی کار

برینداربوونی ٤ کرێکار لە شارەکانی ئیسفەهان و پیرانشار بە هۆی نەبوونی

لە رۆژانی ڕابردوودا، ٤ کرێکار لە شارەکانی ئیسفەهان و پیرانشار بە هۆی بایەخ نەدانی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بە ئیمەنی شوێنی کاری کرێکاران، بە سەختی بریندار بوون.

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ٣ کرێکار لە کۆگایەکی دارتاشی لە شاری ئیسفەهان بە هۆی تەقینەوەیەک بە سەختی برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کران. ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هۆکاری تەقینەوەکە دزەکردنی گاز بووە. هەروەها کرێکارێکی بیناسازی بە ناوی “ئیسماعیل ئەرزەن” تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی پیرانشار، بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەوە، بە سەختی بریندار و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.