ڕۆژی شه‌ممه ٨ی مانگی ڕێبه‌ندان، له هێرشێكی دیكه‌ی چه‌كداری له ئۆرشه‌لیمی پایته‌ختی ئیسڕائیل دوو شارۆمه‌ندی ئه‌و وڵاته به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، یه‌ك ڕۆژ به‌دوای هێرشی چه‌كداری ڕۆژی هه‌ینی له ئۆرشه‌لیم كه بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی ٧ كه‌س، ڕۆژی شه‌ممه هێرشێكی دیكه له‌لایه‌ن مێرمنداڵێكی ته‌مه‌ن ١٣ ساڵی فه‌له‌ستینیه‌وه بۆ سه‌ر شارۆمه‌ندانی ئیسڕائیل ڕوویدا كه به‌هۆیه‌وه دوو كه‌سی ته‌مه‌ن ٤٧ و ٢٣ ساڵ به‌سه‌ختی برینداربوون و هێرشبه‌ره‌كه‌ش له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه بریندار و ئێستا له نه‌خۆشخانه به‌سته‌ری كراوه.