ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی مانگی جۆزه‌ردان، به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له كۆمه‌ڵێكی نیشته‌جێ بوون له زه‌نجان، ٢٠ هاووڵاتی بریندار بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، شوینی نیشته‌جێ بوونی ٣٦ واحدی له شاری زه‌نجان ئاگری گرتووه و به‌هۆیه‌وه ١٩ هاووڵاتی و ئه‌ندامێكی هێزه‌كانی ئاگرگوژێنه‌وه بریندار و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراون. جێگای ئاماژه‌یه كه هێشتا هۆكاری ئه‌و ئاگركه‌وتنه‌وه ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه به‌ڵام له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو دوو ناوچه‌ی تیجاری تاران له ته‌جریش و كارگه‌یه‌كی چه‌سپ سازی ئاگریان گرتبوو و زیانێكی زۆر به ماڵ و مۆڵكی خه‌ڵك گه‌یشت.