به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو ڕۆژی چوارشه‌ممه كاتژێر ٦ و ٣٥ چركه‌ی به‌یانی مینیبووسێك له جاده‌ی “سێڕای مه‌ڵاوی” له شاری شابادی سه‌ر به ئۆستانی كرماشان وه‌رگڕاوه و به‌وهۆیه‌وه ١٥ كه‌س به‌سه‌ختی بریندار بوون.
هه‌روه‌ها به‌پێی هه‌واڵه‌كه ساڵانه به‌هۆی خراپی ڕیگای ناسراو به كۆڵه‌جۆ_حۆمه‌یلی ئه‌و شاره چه‌ندین ڕووداوی هاتووچۆ له‌و جادده‌یه ڕووئه‌دات و ده‌بێته هۆی گیانله‌ده‌ستدانی هاوڵاتیانی ئه‌و ناوچه‌یه به‌ڵام له لایه‌ن به‌رپرسانی ڕژیم چ له ئاست ئۆستان و شاری شاباد، هیچ هه‌نگاوێكی كرده‌وه‌یی بۆ چاك كردن و ئیمه‌نی زیاتری ئه‌و جادده‌یه نه‌گیراوه‌ته به‌ر و له ئاست گیانی هاوڵاتییانی ئه‌و ناوچه‌یه كه له‌و جادده‌یه هاتووچۆ ده‌كه‌ن بێبایه‌خن.