
سه‌رۆكی ناوه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕووداو و فه‌ورییه‌تییه‌كانی پزیشكی كۆهگیلویه و بۆیرئه‌حمه‌د باسی له پێكدادانی ئۆتۆبووسی هه‌ڵگری كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وتی گه‌چساران له‌گه‌ڵ كامیۆنێك و برینداربوونی ١٢ كه‌س له كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته كردووه.
ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌م ڕووداوه كاتێك ڕوویداوه كه ئۆتۆبووسی هه‌ڵگری كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وتی گه‌چساران به‌ره‌و دامه‌زراوه‌ی نه‌وتی “گووره” له مێحوه‌ری “گه‌چساران ـــ پازێنان” و له ٤٠ كیلومیتری شاری گه‌چساران ده‌رۆیشت. شایانی باسه، سه‌رجه‌م برینداربووانی ئه‌م ڕووداوه له نه‌خۆشخانه‌ی ڕه‌جایی گه‌چساران به‌سته‌ری كراون و دۆخی هه‌ندێكیان ناجێگیر ڕاگه‌یه‌ندراوه.
