کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

برینداربوونی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری ورمێ

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌درێژه‌ی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ كۆڵبه‌ران، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری ورمێ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی ئه‌م هێزانه‌ بریندار کراوه‌.

ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی خەرمانان، لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران کۆڵبەرێک بە ناوی “شەفیع حەمیدی”، لە نزیک گوندی “خانێک”ی شاری ورمێ به‌ سه‌ختی بریندار بوو و به‌ مه‌به‌ستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانیی شاری ورمێ كرا. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا، شەوی شەممە له‌سه‌ر یه‌كشه‌ممه‌ گرووپێک لە کۆڵبەران لە بەرزاییەکانی “کێلەشین”ی شنۆ، کەوتنە بەر دەسڕێژیی گولـلەی هێزەکانی سپای پاسداران و به‌هۆیه‌وه‌ کۆڵبەرێک بە ناوی “ڕێبوار عومەرزادە”، تەمەن ٢٠ ساڵ، خەڵکی گوندی “پووشاوێ”، گیانی لەدەست دا و کۆڵبەرێکی دیكه‌ بە ناوی “ڕەسووڵ گوران”، خەڵکی گوندی “کانی ڕەش”، بە سه‌ختی بریندار بوو.

بابەتی پەیوەندیدار

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دووباره‌ی “خالد مه‌حموودی” له‌ جوانڕۆ

-

له‌سێداره‌دانی مێرمنداڵێك له‌ زیندانی میاندووئاو

-

نیگه‌رانییه‌كان له‌سه‌ر ناڕوونی چاره‌نووسی سێ شارومه‌ندی خه‌ڵكی بۆكان

-

برینداربوونی سێ كه‌س به‌هۆی بۆردوومانی ڕۆژئاوای كوردستان له‌لایه‌ن توركیا

-

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شیركه‌ت واحد له‌ تاران

-

مانگرتنی كرێكارانی شاغڵ له‌ فازی ١٤ پترۆشیمی كه‌نگان

-