ڕۆژی پێنج شەممە 20ی جۆزەردان، هێزەکانی ڕژیم لە سنووری “هەنگەژاڵه”ی سەر بە شاری بانە، كۆمه‌ڵێك له كۆڵبه‌رانیان كردووەته ئامانج و لە ئاکام دا کۆڵبەرێک بە ناوی “رەحمان کەریم پوور” به سه‌ختی بریندار بوو.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و كۆڵبه‌ره خه‌ڵكی ئاوایی “سیوچ”ی سەر بە شاری بانەیه و بۆ چارەسەری پزشکی ڕەوانەی یەکێک لە ناوەندە ده‌رمانییه‌كانی ئه‌و شاره کراوە.